گاگا بەردەوامە لە سەركێشییەكانی
ئەم جارەیان گاگا دوای برینداربوونی رانی كورسییەكی زێڕی عەیار 24 ی كڕی تەنیا بۆ ئەوەی بتوانێت بە جوانی دانیشێت، سەرچاوەكانی هەواڵ رایانگەیاند: گاگا ئەم كورسییەی كڕیوە بۆ ئەوەی بتوانێت بە ئاسانی هاتوچۆ بكات تا ئەو كاتەی بە تەواوی چاك دەبێتەوە.
رۆژنامەی (زە سەن)ی بەریتانی بڵاویكردەوە: ئەم كورسییە بە پێستی رەش داپۆشراوە و چەترێكی هەیە بۆ پاراستنی لە تیشكی خۆر و دەتوانرێت بە ئاسانی بگوازرێتەوە، تەنانەت گاگا دەتوانێت لەسەر كورسییەكە پاڵ بكەوێت، رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە گاگا داوای لە (كین بۆرۆشوڤ)ی دیزاینەر كردبوو، كورسییەكی لەو شێوەی بۆ دروست بكات، بۆرۆشوڤیش لەلایەن خۆیەوە رایگەیاند: هەست بە خۆشییەكی زۆر دەكەم بۆ دروستكردنی دیزاینێك كە شایەنی ئەم شاژنە بێت.
لە مانگی رابردوو گاگا نەشتەرگەرییەكی بۆ رانی ئەنجامدا، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی گەشتێكی هونەری خۆی دوابخات.
