ریچارد گیر و ئەلیخاندرا سیلفا هاوسەرگیری دەكەن .

ریچارد گیر و ئەلیخاندرا سیلفا هاوسەرگیری دەكەن .
ئەستێرەی هۆلیوود (ریچارد گیر)ی تەمەن 68 ساڵ بە نیازە دیسانەوە هاوسەرگیری بكاتەوە , بە پێی ڕاپۆرتە جیهانییەكان هاتووە كە ریتشارد گیر بە نیازە لەم نزیكانە بچێتەوە ناو قەفەزی زێڕینەوە .

دوای 3 ساڵ لە خۆشەویستی و هاوڕێیەتیان, ئەم ئەستێرەیە لە ئێستادا بە نیازە هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستە ئیسپانییەكەی ئەنجام بدات كە ناوی (ئەلیخاندرا سیلفا)ە و تەمەنی 35 ساڵە , جیاوازی تەمەن لەم هاوسەرگیرییە 33 ساڵ دەكات, ئەمەش بە لای ئەلیخاندراوە جاری دووەمی دەبێت هاوسەرگیری بكات .

ئەمە جاری سێیەم دەبێت ریچارد هاوسەرگیری بكات , جاری یەكەم لە گەڵ هەریەكە لە خانمە نمایشكاری جل وبەرگ (سندی كروفۆرد) 1991-1995 وە كاری لویل 2002 تاكو ساڵی 2016 كە منداڵێكیان هەیە بە ناوی هومەر .
Top