هێرش دەكرێتە سەر نەجوا كەرەم

هێرش دەكرێتە سەر نەجوا كەرەم
ئاوازدانەری لوبنانی سەمیر سفەیر هێرشێكی توندی كردە سەر خانمە گۆرانیبێژی ناوداری لوبنانی نەجوا كەرەم، دوای دەركەوتنی لە بەرنامەیەكی كەناڵی MBC، بە هۆی بەشداری نەكردنی لە ئۆپەرێتی سوپا كە نزار فەرەنسیس تێكستەكەی نووسیوە و سەمیر سفەیریش ئاوازی بۆ دانابوو و ژمارەیەكی زۆر لە هونەرمەندان بەشدارییان تێیدا كردبوو. لە چوارچێوەی بەرنامەكە پرسیاری ئەوەیان لە نانسی عەجرەم كرد كە ئایا هۆكاری بەشداری نەكردنی نەجوا و كشانەوەی لە ئۆپەرێتەكە بەهۆی بەشداریكردنی نانسی عەجرەمەوە بووە، لە وەڵامدا نەجوا وتی: نەخێر بەشداری نەكردنم هیچ پێوەندییەكی بە بەشداریكردنی نانسییەوە نییە، بەڵكو لەبەر ئەوەی كە سەمیر سفەیر ئاواز و تێكستەكەی بە باشی نیشان نەداوە، كەواتە چۆن دەتوانێت گۆرانییەك بڵێت كە تێكست و ئاوازەكەی نەزانێت.
نەجوا هەروەها وتی: كاتێك چووم بۆ ستۆدیۆ سەمیر پێی گوتم دەی دەی دەست پێبكە، منيش لە وەڵامدا وتم: چۆن دەست پێبكەم كە هیچم لەبەر نەكردووە، بەڵام سەمیر گوتى بۆ تۆ ئاساییە، چونكە تۆ زوو لەبەر دەكەی. لە وەڵامدا سەمیر هێرشێكی توندی كردە سەر نەجوا و رایگەیاند: من بەم شێوەیە رەفتار لەگەڵ هیچ هونەرمەندێك ناكەم و دەتوانن لێیان بپرسن، هەروەها چەند رۆژێك پێشتر گۆرانییەكەم بۆی ناردبووە لای بەڕێوەبەری كارەكانی، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە كە بەڕێوەبەری كارەكانی كەسێكی فاشیلە، لەلایەكی دیكە من خۆم بە تەلەفۆن گۆرانییەكەم پێی گوتبوو و سەرسامی خۆیشی دەربڕی بۆ گۆرانییەكە، بۆیە پێی دەڵێم پێویست ناكات ئەم قسانە لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا بڵێت كە هیچی راست نییە.
Top