سیلین دەست بە گۆرانی دەكاتەوە
لەم بارەیەوە سیلین لە رێگای تۆڕێ كۆمەڵایەتییەكانەوە نامەیەكی ئاراستەی هەوادارانی خۆی كرد و تێیدا رایگەیاند كە ئێستا ئامادەیە دووبارە بگەڕێتەوە و كاتی خۆی بۆ ئەنجامدانی كارە هونەرییەكان تەرخان بكاتەوە و ئەمەش ئێستا بە گرنگترین كارەكانی خۆی دەزانێت.
سیلین ئەوەشی راگەیاند كەوا ئێستا خەریكی خۆ ئامادەكردنە بۆ سازدانی ژمارەیەك ئاهەنگ كە گرنگترینیان ئاهەنگی شاری لاس فیگاسە.
