كیرا نایتلی بە توندی بەرگری لە خۆی دەكات
كیرا نایتلیی تەمەن 29 ساڵ، كاتێك نەوجەوان بووە لە ساڵی 2002 بەشداریی لە زنجیرە درامای كۆمیدی Bend It Like Beckham كرد، بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی contactmusic.com رایگەیاندووە هەست بە شانازییەكی زۆر دەكات بەوەی كە لە تەمەنی نەجەوانیدا نەكەوتە داوی بەكارەێنانی ماددە هۆشبەرەكان بە پێچەوانەی زۆربەی هونەرمەندە پیاو و ئافرەتەكان.
نایتلی بە یەكێك لە ئەستێرە سەركەوتووەكان دادەنرێت و پاڵەوانی چەندین فیلمی سینەمایی ناودار بووە، لەوانەش فیلمی Pirates Of The Caribbean ژیانی هاوسەریی لەگەڵ گۆرانیبێژی ناوداری بەریتانی جیمس رایتۆن پێكەێنابوو، نایتلی پێشتر لە چەندین بۆنە و دیمانە و راپۆرتی جیاجیای رۆژنامەوانی بە راشكاوانە ئاشكرای كرد كە زۆربەی هەرە زۆری موزیسیانە لاوەكان و ئەستێرەكانی سینەما بەتایبەتی ئەوانەی لە سەرەتای دەركەوتن و قۆناغی بە ئەستێرە بوونن، ئاڵوودەی بەكارەێنانی ماددە هۆشبەرەكانن، چونكە بەپێی ویست و ئارەزووەكانی خۆیان رەفتار دەكەن و گوێ بە دەوروبەری خۆیان نادەن، ئەمەش بۆ من مایەی شانازی و سەربەرزییە كە تا ئێستا نەكەوتوومەتە داوی ماددە هۆشبەرەكان.
