سەحەر دلۆڤان:هیچ ویژدانێك كارەساتی شنگال قبوڵ ناكات
خانمە گورانیبێژی باكووری كوردستان سەحەر دلۆڤان دەیەوێ بە گۆرانییەك هەستی خۆی بۆ گەورەیی ئەو كارەساتە دەرببڕی، بۆیە خەریكی خۆئامادەكردنە بۆ تۆماركردنی گۆرانییەك كە تیایدا باسی ناخۆشی و نەهامەتییەكانی خەڵكی كوردستان و شنگال دەكات.
لەم بارەیەوە سەحەر لە لێدوانێكدا دەڵێت: دیمەنەكان و كارەساتەكانی شنگال و مردنی منداڵ لە باوەشی دایكیاندا كۆتا ئاستی دڕندەیی مروڤەكان دەردەخات، ئەمە چ ویژدانێكە كە قبوڵی ئەمە دەكات؟
سەحەر لە درێژەی لێدوانەكەیدا دەڵێت: چۆن بڕوا بەو راستییە بكەم كە منداڵ و پیر لەسەر چیاكان رێگەی دورو درێژ دەبڕن و لە برسان و تێنوێتیدا دەمرن. سەرم سوڕماوە لە ئاست دڕەندەیی ئەو دوژمنانە.
