دانیا عه‌لی: هه‌میشه به هه‌ست و رۆح له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ین
بۆ من كه دوورم له كوردستان ئه‌نجامدانی كاری هونه‌ری تایبه‌ت به ئێستا و ئه‌م بارودۆخه زه‌حمه‌ته، كارێك كه باس له نه‌به‌ردی و گه‌وره‌یی پێشمه‌رگه بكات، به‌ڵام زۆر زۆر دڵگرانم به‌و بارودۆخه‌ی كه به سه‌ر ئێزدییه‌كان و ناوچه‌ی گه‌رمیان و ناوچه‌ی موسڵدا هاتووه
هه‌میشه به هه‌ست به رۆح لای پێشمه‌رگه و دڵم له كوردستانه، نزای خێر بۆ وڵات ده‌كه‌م، خوا بیپارێزی له هه‌موو ناخۆشییه‌ك، له داهاتوودا كاری هونه‌ری تایبه‌تم ده‌بێت بۆ وڵات، به‌ڵام ئه‌م كاره كاتی پێویسته منیش حه‌ز ده‌كه‌م شایه‌نی گه‌وره‌یی وڵات بێت.
