دارا هه‌ورامی: هه‌موو كورد پێشمه‌رگه‌یه
سه‌باره‌ت به‌و جینۆسایده‌ی كه دژی برایانمان له ئیزدییهكانی شه‌نگاڵ روویداوه، دیاره كه كوردستان شوێنی پێكه‌وه‌ژیان ئایین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌كانه وه‌ك مه‌سیحی و توركمان و ئیزدی و پێكهاته‌كانی دیكه و سه‌رۆك بارزانیش هه‌میشه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و پێكه‌وه‌ژیان و ته‌باییه كردووه، ئه‌م پێكه‌وه ژیانه به‌رچاوی دوژمنانی گرتووه بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئه‌م ئه‌زموونه بێ وێنه‌یه ده‌ده‌ن كه له ناوچه‌كه وێنه‌ی نییه.
من وه‌كو هونه‌رمه‌ند و نووسه‌رێك ئاماده‌م به چه‌ك و قه‌ڵه‌م و هونه‌ره‌كه‌م به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رگری له خاكی پیرۆزی كوردستان بكه‌م تا دوایین دڵۆپی خوێنمان كۆڵ نه‌ده‌ین، با دوژمنان باش بزانن كه هه‌موو كورد پێشمه‌رگه‌یه و ئاماده‌یه بۆ پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان گیانی خۆیان فیدا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان و ئه‌زموونه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی و سه‌ربه‌رزی بمێننه‌وه و پیلانی دوژمن و ناحه‌زانی كورد له گۆڕ بنێین.
