Guardians of the Galaxy هاته پله‌ی یه‌كه‌م
به‌مه‌ش ئه‌م فیلمه ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی شكاند كه پێشتر به ناوی فیلمی Bourne Ultimatum بوو به‌وه‌ی توانیی زۆرترین داهات له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی نمایشكردنیدا به ده‌ست بهێنێت كه ساڵی 2007 تۆماری كرد بوو و بریتی بوو له 69.3 ملیۆن دۆلار.
فیلمه‌كه له ده‌رهێنانی جیمس جانه و هه‌ر یه‌كه له كریس پرات و زوی سالدانا و كارین جیلان و ڤین دیزیل و برادلی كۆپه‌ر و داڤید پاتیستا رۆڵی پاڵه‌وانی تێدا ده‌بینن و سیناریۆی فیلمه‌كه له رۆمانه ناوداره‌كانی كۆمیكس، چونكه باس له فڕۆكه‌وانێك ده‌كات كه له بۆشایی ئاسماندا وێڵ بووه و تووشی جه‌نگێك ده‌بێته‌وه له بۆشایی ئاسمان و دواتر ده‌توانێت خۆی رزگار بكات و له‌گه‌ڵ چه‌ند بوونه‌وه‌رێكی دیكه‌ی جۆراوجۆر را ده‌كات.
له پله‌ی دووه‌م فیلمیLucy به كۆكردنه‌وه‌ی 18.3 ملیۆن دۆلار و فیلمی Get On Up پله‌ی سێیه‌می گرت به كۆكردنه‌وه‌ی3.6 ملیۆن دۆلار ئه‌م فیلمه له ده‌رهێنانی تاتی تایلۆر و پاڵه‌وانیه‌تی شادويك بوزمان ونيلسان ئيريس ودان ئه‌كرويده و باس له ژیانی ئه‌ستێره‌ی گۆرانی جیمس براون ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو چۆن له سه‌ره‌تای ژیانیدا هه‌ژار بوو دواتر بوو به یه‌كێك له ناودارترین گۆرانیبێژه‌كان له سه‌رئاستی جیهان.
فیلمی Hercules كه له پاڵه‌وانیه‌تی دواین جۆنسۆنه له پله‌ی چواره‌م هات به كۆكردنه‌وه‌ی ب 11 ملیۆن دۆلار و فیلمی Dawn of Planet of Apes به كۆكردنه‌وه‌ی 8.7 ملیۆن دۆلار گه‌ڕایه‌وه پله‌ی پێنجه‌م به‌مه‌ش كۆی داهاتی ئه‌م فیلمه له چوار هه‌فته‌ی نمایشیدا گه‌یشته 189.3 ملیۆن دۆلار.
