ئه‌زانی یان نا نوێترین كاری كه‌ژاڵ ئاده‌مییه
له‌م باره‌یه‌وه خاتو كه‌ژاڵ ئاده‌می رایگه‌یاند: له‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌دا بۆ یه‌كه‌م جار تێكستێكی خانمه‌ی شاعیری خامه‌ڕه‌نگین "سیمین چایچی" ه و "مامۆستا عه‌لی شه‌کووری" به هه‌ستی جوانی خۆی باڵای ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی به به‌رگی مۆسیقا ڕازاندووه‌ته‌وه.
ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مهێنانی كلیپه‌كه‌ش وتی: ئه‌م گۆرانییه که له‌لایه‌ن ئه‌نستیتۆی مۆسیقای سه‌با، به‌رهه‌م هێندراوه و دیاری منه بۆ ئێوه میهره‌بانان که گوێم لێده‌گرن و ئیلهام و هه‌ناسه‌ی گۆرانییهکانمن چیرۆکی دڵبهخشینه و زه‌مزه‌مه‌ی ئه‌وینه به گوێی یاخیترین ساته‌کانی دڵداریدا.
شایه‌نی وتنه كه‌ژاڵ ئاده‌می ساڵی ١٩٨٣ی زایینی له شاری سه‌قز له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بوو.
هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه هه‌ستی بۆ شێعر‌و مۆسیقا ده‌جووڵا و كاتێك ته‌مه‌نی گه‌یشته ٨ ساڵ ده‌ستی به خوێندنه‌وه‌ی شێعری كوردی كردووه و تا ئێستاش له بواری گۆرانی وتن و نووسینی شیعر به‌رده‌وامه و ئێستا له ئه‌وروپا نیشته‌جێیه.
