وه‌رزش به‌ پێویست ده‌زانێت بۆ هونه‌رمه‌ند

وه‌رزش به‌ پێویست ده‌زانێت بۆ هونه‌رمه‌ند
زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ئه‌ستێره‌ ناوداره‌كانی سینه‌ما ئه‌نجامدانی وه‌رزش و په‌یڕه‌و كردنی سیستمێكی تایبه‌تی خواردن بۆ ئه‌وه‌ی كێشیان زیاد نه‌بێت به‌ به‌شێكی سه‌ره‌كی ژیانی رۆژانه‌یان داده‌نێن، ته‌نانه‌ت زۆر جار گه‌شته‌كانیشیان دوا ده‌خه‌ن یان ده‌یگۆڕن بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری نه‌بێت له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی وه‌رزش و خواردنیان. میگان فۆكسی ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی پێیوایه‌ كه‌ پاراستنی كێشی له‌ش كارێكی زۆر زه‌حمه‌ته‌ سه‌باره‌ت به‌خۆیه‌وه‌ و پێویستی به‌ ئارامییه‌كی زۆر هه‌یه‌.
میگان كه‌ به‌ ڕێكی له‌شی ناسراوه‌ له‌ دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری (In Style) ده‌ڵێ: من چێژێكی زۆر له‌ ئه‌نجامدانی یارییه‌ وه‌رزشییه‌كان ده‌بینم هه‌رچه‌نده‌ كارێكی زۆر زه‌حمه‌ته و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌رزشی كا‌ردیۆ ئه‌نجام ناده‌م، چونكه‌ من نامه‌وێ كالۆری بسوتێنم و ده‌مه‌وێ وه‌رزش و سوتانی كالۆری به‌یه‌كه‌وه‌ ببه‌ستمه‌وه‌، بۆیه‌ هه‌فتانه‌ سێ جار ئه‌نجام ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی كێشی له‌شم وه‌كو خۆی بمینێته‌وه‌ و زیاد نه‌كات.
جگه‌ له‌ وه‌رزشی جه‌سته‌یی میگان فۆكس رۆژانه‌ به‌رده‌وام بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك وه‌رزشی یۆگا و بیركردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات، چونكه‌ پێیوایه‌ ئه‌م دوو وه‌رزشه‌ ته‌واوكه‌ری یه‌كترن.
Top