بۆ هه‌فته‌ی دووه‌م Dawn of Planet of Apes له پله‌ی یه‌كه‌مه
رووداوه‌كانی فیلمه‌كه با‌س له كۆنترۆڵ كردنی جیهان له‌لایه‌ن چه‌ند مه‌یمونێك ده‌كه‌ن كه ده‌ستكاری جینه‌كانیان كراوه، ئه‌م مه‌یمونانه پاشماوه‌ی مرۆڤه‌كان ناچار ده‌كه‌ن ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانیان و ئه‌و واقعه بن، به‌ڵام چه‌ند كه‌سێك بڕیار ده‌ده‌ن له دژی مه‌یمونه‌كان بجه‌نگن بۆ ئه‌وه‌ی جیهان له ده‌ستیان رزگار بكه‌ن ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی روودانی جه‌نگێكی گه‌وره له نێوان مرۆڤ و مه‌یمونه‌كان.
له پله‌ی دووه‌م فیلمی( The Purge: Anarchy) هات به كۆكردنه‌وه‌ی 28.4 ملیۆن دۆلار كه فیلمێكی ترس و ئه‌كشنه له پاڵه‌وانیه‌تی زاك جیلفرۆد و فرانك و له ده‌رهێنانی جیسم دیمۆناكۆیه، ئه‌م فیلمه به‌شی دووه‌می فیلمی (The Purge)ه ، رووداوه‌كانی با‌س له دوو هاوسه‌ر ده‌كه‌ن كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ژیانی خۆیان رزگار بكه‌ن دوای له كاركه‌وتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان كه هاوكاته له‌گه‌ڵ وه‌رزی پاكتاوكردن كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌یه.
Planes: Fire & Rescue كه فیلمێكی ئه‌نیمه‌یشنه له پله‌ی سێیه‌م هات به كۆكردنه‌وه‌ی 18 ملیۆن دۆلار، ئه‌م فیلمه له ده‌رهێنانی رۆبرتیس جاناوایه و هه‌ر یه‌كه له جۆلی بوین و دانی كۆك و واید هاریس رۆڵی پاڵه‌وانی تێدا ده‌بینن.
له پله‌ی چواره‌م فیلمی كۆمیدی Sex Tape هات ئه‌م فیلمه له پاڵه‌وانیه‌تی كامیرۆن دیاز و جیسیون سیجیل، له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می نمایشیدا 15 ملیۆن دۆلار كۆده‌كاته‌وه.
