هەرچەندە پێكەێنانی ژیانی هاوسەریی نێوانیان تەنیا شەش ساڵی بەسەر چووە، بەڵام بەم دواییە پروپاگەندەیەكی زۆر بڵاو بۆتەوە دەربارەی بوونی ناكۆكییەكی بەهێز لە نێوان بیونسێ و جان زیی هاوسەری، هۆكاری ئەم ناكۆكییەش بۆ گۆڕینی تێكستی گۆرانییەك دەربارەی پەیوەندییان كە ساڵی 2006 لە ئەلبوومێكی ئەو ساڵ بڵاوكردبۆوە و سەركەوتنێكی بەرچاوی بەدەستەێنا بوو. بیونسێی تەمەن 32 ساڵ ئەگەرچی هاوسەری جان زییە، بەڵام ژیانیان نیمچە جیایە و سەرەڕای گەشتە هونەرییە هاوبەشەكانیان لە سەرتاسەری جیەان ئەمەش ئاماژەیەكە بۆ بوونی ناكۆكییەكی قوڵ و سەرەتای جیابوونەوەیان و هۆكاری ناكۆكییەكەش دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕینی تێكستی گۆرانی(Resentment) دوای ئەوەی لە شاری سینسینیاتی لە ویلایەتی ئۆەایۆ گۆرانییەكەیان بەیەكەوە گوت.
گۆرانییەكە باس لە گەندەڵی و فرتوفێڵ دەكات، بەڵام بیونسێ بەشێوەیەك تێكستەكەی گۆڕیوە كە رەنگدانەوەی ژیانی خۆی بێت لەگەڵ جان زی، شایەنی وتنە ساڵی 2002 پەیوەندیی خۆشەویستی لە نێوانیان دروست بوو و ساڵی 2008 بە نەێنی لە نیویۆرك ژیانی هاوسەرییان پێكەێناوە.