Dawn of Planet of Apes پله‌ی یه‌كه‌م بۆكس ئۆفیسی داگیركرد
ئه‌م فیلمه له ده‌رهێنانی مات ریڤزه و هه‌ر یه‌كه له ئاندی سیركیس و گاری ئۆلدمان و كیری راسل و جیسۆن كلارك رۆڵی تێدا ده‌بینن، رووداوه‌كانی فیلمه‌كه به‌س له كۆنترۆڵ كردنی جیهان له‌لایه‌ن چه‌ند مه‌یمونێك ده‌كه‌ن كه ده‌ستكاری جینه‌كانیان كراوه، ئه‌م مه‌یمونانه پاشماوه‌ی مرۆڤه‌كان ناچار ده‌كه‌ن ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانیان و ئه‌و واقعه بن، به‌ڵام چه‌ند كه‌سێك بڕیار ده‌ده‌ن له دژی مه‌یمونه‌كان بجه‌نگن بۆ ئه‌وه‌ی جیهان له ده‌ستیان رزگار بكه‌ن ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی روودانی جه‌نگێكی گه‌وره له نێوان مرۆڤ و مه‌یمونه‌كان.
له پله‌ی دووه‌میش فیلمی Transformers: Age of Extinction 16,5 ملیۆن دۆلاری كۆكرده‌وه، فیلمی كۆمێدی Tammy به كۆكردنه‌وه‌ی 12,9 ملیۆن دۆلار پله‌ی سێیه‌می گرتووه.
