دیانا كه‌ره‌زون: باجی سه‌ركه‌وتن قورسه
سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتن و ئه‌و باجه‌ی پێویسته هونه‌رمه‌ند بیدات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت و له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ر خۆشه‌ویست بێت ده‌ڵێ: بێگومان هیچ سه‌ركه‌وتنێك بێ باج نابێ، راسته خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ر سه‌روه‌تێكی زۆر زۆر گه‌وره‌یه، به‌ڵام زۆر جار له‌سه‌ر حیسابی زۆر شته به‌تایبه‌تی ژیانی تایبه‌تی خۆت كه نا‌توانیت وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی به‌سه‌ری به‌ریت.
دیانا هه‌ر له میانه‌ی دیمانه‌كه‌دا ده‌رباره‌ی جوانی ده‌ڵێت: كه‌س ناتوانێت نكۆڵی له رۆڵی جوانی بكات به‌تایبه‌تی بۆ ئافره‌تانی هونه‌رمه‌ند و زۆربه‌ی زۆری هونه‌رمه‌ندانیش گرنگی به جوانی رووخساریان ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ش مافێكی ئاساییه خۆیانه، به‌ڵام به لای منه‌وه جوانی دڵ و ده‌روون گرنگتره له جوانی رووخسار، چونكه چه‌ندین هونه‌رمه‌ند هه‌ن به ساڵیش‌دا چوون، به‌ڵام ئێستاش له پله‌كانی پێشه‌وه‌ن و خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆرن.
