22 Jump Street ریزبه‌ندی یه‌كه‌می بۆكس ئۆفیسی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی گرتووه‌

22 Jump Street ریزبه‌ندی یه‌كه‌می بۆكس ئۆفیسی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی گرتووه‌
فیلمی 22 Jump Street باس له‌ دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیس ده‌كات كه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ له‌ ئه‌ركێكی پۆلیسیدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بن، بۆیه‌ ده‌نێردرێنه‌ نێو یه‌كێك له‌ زانكۆكان بۆ تێكدانی تۆڕێكی نهێنی بازرگانی كردن به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان.
داهاتی ئه‌م فیلمه‌ له‌ یه‌كه‌م هه‌فته‌ی نمایشیدا گه‌یشته‌ 60 ملیۆن دۆلار به‌مه‌ش ریزبه‌ندی یه‌كه‌می بۆكس ئۆفیسی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌ده‌ستهێنا، ریزبه‌ندییه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ بوو:
1- 22 Jump Street به‌ 60 ملیۆن دۆلار.
2- How To Train Your Dragon به‌ 50 ملێۆن دۆلار.
3- Maleficent له‌ پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌نجلینا جۆلی به‌ 19 ملیۆن دۆلار.
Top