شێنێ عه‌زیز: به‌شداری له‌ پێشبڕكێی شاجوانی جیهاندا ده‌كات

شێنێ عه‌زیز: به‌شداری له‌ پێشبڕكێی شاجوانی جیهاندا ده‌كات
شێنی‌ عه‌زیز شاجوانی‌ ساڵی‌ 2012 بۆ 2013 ی‌ كوردستان، هۆكاری‌ ونبوونی‌ له‌ چاوی‌ كامێراكان و وه‌ستاندنی‌ چالاكییه‌كانی‌ ئاشكرا ده‌كات.
‌ شێنی‌ عه‌زیز له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك نوسیویه‌تی‌ "هاوڕێیانی خۆشەویستم سڵاوتان لێ بێت و هیوای تەندروستییەكی باش بۆ هەمووتان دەخوازم، راستە ماوەیەكی زۆرە هیچ پۆستێكم لەرێگەی فەیسبوكەوە نییە ئەوەش بەهۆی سەرقاڵبوونم بە خوێندنەوە، بەڵام لەو ماوەیەشدا سەرقاڵی پڕۆژەیەكی گەورە بووم ئەویش بەشداریكردن لە (پێشبڕكێی "شاجوانی جیهان 2014" بەناوی "كوردستان")ەوە".
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی‌" دوای هەول و ماندووبوونێكی زۆر، خۆشبەختانە وەك (شاجوانی كوردستان 2012-2013) دەتوانم بەشداری لەو كێبڕكێیە بكەم كە وا بڕیارە لەمانگی (تشرینی یەكەم یاخود تشرینی دووەم)ی ئەمساڵ لە وڵاتی بەریتانیا ئەنجام بدرێت".
شایه‌نی وتنه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی كه‌ لە هۆتێل (دیڤان) لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو شێنێ تیشكی خسته‌ سه‌ر پرۆژه‌ نوێیه‌كه‌ و ورده‌كارییه‌كانی بۆ ئاماده‌بووان روونكرده‌وه‌.
Top