كرێی هونە رمەندان لـە زەماوەندی ئیماراتییەكان

كرێی هونە رمەندان لـە زەماوەندی ئیماراتییەكان
لە دوای پشێوییەكانی بەهاری عەرەبی كە بەشێكی وڵاتانی عەرەبی گرتەوە و بارودۆخی ئاسایش و سەقامگیری ئەو وڵاتانە تێكچوو، ئەمەش راستەوخۆ كاریگەریی لەسەر بازاڕی ەونەرمەندە عەرەبەكان ەەبوو بەتایبەتی بۆ سازدانی كۆنسێرتی ەونەری، چونكە میسر و سوریا و تونس بە بازاڕێكی سەرەكی و بەردەوام دادەنران بۆ ەونەرمەندان و زۆربەی كۆنسێرتەكان لەو وڵاتانە بوون.
ئێستا دوای ئەم بارودۆخە زۆربەی ەونەرمەندانی عەرەب روویان لە وڵاتانی كەنداو كردووە، بەڵام بۆ گێڕانی زەماوەندی بوك گواستنەوە و ئاەەنگە تایبەتەكان كە دەوڵەمەندانی ئەم وڵاتانە بەبۆنەی جیاجیاوە سازی دەكەن، بەجۆرێك ئێستا ەونەرمەندان بە گوێرەی ئاەەنگەكە و لەبەرچاوگرتنی شوێنی ئاەەنگ و ژمارەی ئامادەبوون نرخی ئاەەنگەكانیان و ئەو وەرزەی ئاەەنگەكەی تێدا ئەنجام دەدرێت دیاری دەكەن، بەتایبەتی ئەگەر ئەو ەونەرمەندانە پابەند نەبن بە گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا ەونەرییەكان كە زۆر جار بەپێی گرێبەستەكە رێگایان پێ نادەن لەم جۆرە ئاەەنگانە ئامادە بن. هەریەكە لە هونەرمەندان ماجید ئەلموەەندس و محەمەد عەبدەو رابح سەقەر و ئەحلام لەسەرووی لیستەكەوە دێن لە دوای ئەوانیش نەوالی كوێتی دێت، هەر یەكێك لەمانە بۆ ئاەەنگێك كەمتر لە 200 ەەزار دۆلار وەرناگرن كە هاتن و چوون و مانەوە و تیپی موزیكیش دەگرێتەوە، ئەمە جگە لە دیارییەكی تایبەت كە پێشكەشی هونەرمەند دەكرێت ئەویش دیارییەكی گرانبەهایە و زۆر جار كاتژمێرێك یان خشڵ و بەردی گرانبەهایە بۆ هونەرمەندە ئافرەتەكان، ئەمە جگە لە كرێی ئەو گۆرانییە تایبەتەی بۆ بوك و زاوا ئامادە دەكرێت.
لە دوای ئەوانەش ەەر یەكە لە ئەلیسا و میریام فارس و حوسێن جەسمی و تامر حوسنی و نەجوا كەرەم دێن.
Top