هۆتێلێكی كوردستان خەڵاتێكی لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەست هێنا
لە لێدوانێكیشدا سەبارەت بە بردنەوەی هەولێر رۆتانا و بۆ چەندین ساڵ بەدوای یەك لە بەدەستهێنانی "خەڵاتەكانی گەشتی جیهانی"، بەڕێز (تۆماس تۆما) بەڕێوەبەری گشتیی هۆتێل رۆتانا رایگەیاند: "ئێمە هەمیشە هەست بە شانازی دەكەین بە وەرگرتنی ئەو خەڵاتە و خۆشحاڵین بەو سەركەوتنەی كە هەولێر رۆتانا بەدەستیهێنا، هەروەها بە بەدەستهێنانی خەڵاتی هۆتێلی پێشەنگ لە عیراق لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا. گرنگترین هۆكار بۆ سەركەوتنمان هەماهەنگیی بەردەواممانە لەگەڵ میوانەكانمان تا وایان لێبكەین هەست بەوە بكەن كە لە ماڵێكدان بە هاوڕێكانیان و كەسانی نزیك لەخۆیان دەور دراون. پێم وایە ئەوە هۆكاری سەرەكییە بۆ هاتنی میوانانمان بە بەردەوام بۆ هۆتێلەكەمان و بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتەش".
هەولێر رۆتانا تێكەڵاوی دەكات لە نێوان میوانداریی عەرەبیی ئاسایی لەگەڵ نایابیی شكۆی هاوچەرخ، هۆتێلەكە دەكەوێتە بەرامبەر پاركی سامی عەبدولڕەحمان، یەكێك لە گەورەترین پاركەكانی عیراق و لە دووریی كەمتر لە 10 خولەك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و خاكی هەولێر بۆ پێشانگاكان.
هەروەها شوێنە ستراتیجییەكەی هۆتێلەكە هەلێكی ناوازە بۆ میوانەكانی دەڕەخسێنێ بۆ بینینی چەندین شوێنی خۆش وەك "قەڵا" و ئەو بازاڕانەی كە دەكەونە ناوەڕاستی شار.
بۆ ساڵی هەشتەم لەسەریەك دەنگ بۆ رۆتانا "هێمای بازرگانیی پێشەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" درا، سەرباری بردنەوەی 12 خەڵات لە بەشەكانی خۆشگوزەرانیی كاردا.
لەلایەن خۆشیەوە بەڕێز (ناسر نوەیس) سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕیی رۆتانا رایگەیاند: "ئەو خەڵاتانە تیشك دەخەنە سەر پەرۆشیی زۆرمان لە سەركردایەتیكردنی كەرتەكانی میوانداری و سووربوونی بەردەواممان لەسەر بردنەوە و تایبەتمەندی و تێپەڕاندنی خواست و داواكارییەكانی میوانەكانمان بە بەردەوامی. ئەو تێڕوانینە بە خاڵێكی هاوبەش دادەنرێت كە تاكەكانی تیمی كارەكەمان بە یەكەوە كۆدەكاتەوە، یەكانگیریی هەوڵەكانمان و شارەزاییە پیشەییە بەرزەكەمان بە هۆكارێكی گرنگ دادەنرێت كە بەشدارە لە گەیشتنمان بەو پێگە دیارە و بەدەستهێنانی ئەو سەركەوتنە بەرچاوە. بێگومان خۆشحاڵین بە بەدەستهێنانی ئەو ئەنجامە گەورانە بۆ جارێكی تر و بەدەستهێنانی ئەو دانپیانانە بەنرخە ساڵ لە دوای ساڵ".
رۆژنامەی "ۆوڵ ستریت گورناڵ"ی بەناوبانگ-یش "خەڵاتەكانی گەشتی جیهانی"ی بەوە وەسفكرد كە ئەو "كەرتی گەشتی پاداشت بۆ خەڵاتەكانی ئۆسكار"ە، خەڵاتەكانی رۆژی یەكشەمە بە یەكێك لە گرنگترین رووداوە گەورە دیارەكان لە كەرتی گەشت لە سەرانسەری جیهان دادەنرێت. خەڵاتەكانی گەشتی جیهانی" ساڵانە چەندین كەسایەتیی گەورە و راگەیاندنە پێشەنگەكانی بواری گەشتیاری و دەزگاكانی راگەیاندنی جیهانی و گرنگیدەران بە كەرتی گەشت بۆ لای خۆی رادەكێشێت.
"خەڵاتەكانی گەشتی جیهانی" ساڵی 1993 دامەزرا بۆ رێزلێنان و پاداشتكردن و شانازیكردن بە دەستكەوتە مەزن و گەورەكان لە سەرجەم بوارەكانی كەرتی گەشتی جیهانی دا.
