جۆرج وه‌سوف هه‌موو ته‌مه‌نی دوور له هاوسه‌ره‌كه‌ی بووه
جۆرج وه‌سوف له‌و دیمانه‌یه‌یدا رایگه‌یاند له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ناتوانێت له ژوورێك بخه‌وێت كه رووناكی تێدا بێت و ئه‌ویش ناتوانێت له ژووری تاریكی و بێ رووناكی بخه‌وێت بۆیه به درێژایی ژیانی به یه‌كه‌وه له ژوورێكدا نه‌خه‌وتوون به‌ڵكو به جیا خه‌وتوون، وه‌سوف دوای دووركه‌وتنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئه‌م نهێنییه‌ی له به‌رنامه‌ی (قول یا ملك) له كه‌ناڵی ( الجدید) دركاند و وتی: هه‌موو ته‌مه‌نی ژیانی هاوسه‌رێتیمان به‌و شێوه‌یه بردووه‌ته سه‌ر، چونكه له رووناكی ناخه‌وێت و منیش بێ رووناكی ناخه‌وم، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاری ئه‌وه‌یه كه نایه‌وێ له میدیاكانیشدا ده‌ركه‌وێت .
