پەیامی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بە بۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەند قادر مەردان
هونەرمەندی دەنگ بێژ قادر مەردان لە نەوەی گۆرانیبیژانی شەستەکانی سەدەی رابردوو و لە هونەرمەندە پێشەنگەکان بوو، یەکێک بوو لە کەسایەتییە هونەرییە ناسراو و دیارەکانی شاری کەرکوک و تەواوی کوردستان. یەکێک بوو لەوانەی لەسەرەتاکانی دروستبوونی ئیزگە و تلفزیۆن گۆرانی تۆمارکردوە و هەرلەوکاتەوە بەبەردەوامی خزمەتی هونەر و کولتوری گەلەکەی کردووە و دەیان گۆرانی جوان و نەمری لە دوای خۆی بەجێهێشتووە.
بەو بۆنە دڵتەزێنەوە بەگەرمی پرسە و سەرەخۆسی ئاراستەی کەس و کار و خزمانی هونەرمەندی نەمر و تێکرای هونەرمەندان و هونەردۆستانی کوردستان دەکەین و بەشداری خەمیانین. درود بۆ گیانی پاکی ئەو هونەرمەندە نەمرە و گشت هونەرمەندانی کۆچکردووی گەلەکەمان.
