كارۆلین نودینگی شاجوانی ئه‌ڵمانیا بۆ ساڵی 2013 له لێدوانێكی سه‌یردا رایگه‌یاند ئه‌و شاجوانانه‌ی جیهان كه به‌شدارییان له پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی گه‌ردووندا كرد كه پێش ماوه‌یه‌ك له فلیپین ئه‌نجامدرا به مشك وه‌سف كرد و بێزاریی خۆی ده‌ربڕی له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی جوانكاری كه زۆربه‌ی شاجوانه‌كانی وڵاتان ئه‌نجامیان داوه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی نازناوه‌كه به‌ده‌ست بهێنن و تاجه‌كه له‌سه‌ریان بنێن. له‌م باره‌یه‌وه نۆدینگی ته‌مه‌ن 22 ساڵ وتی: ئه‌م پێشبڕكێیه له‌لایه‌ن پیاوانیشه‌وه گرنگییه‌كی زۆری پێده‌درێت بۆیه‌زۆربه‌ی شاجوانه به‌شداربووه‌كان نه‌شته‌رگه‌ری جوانكارییان ئه‌نجامداوه له بنی پێیانه‌وه تا سه‌ریان، كارۆلین ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه دژی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری نییه به‌تایبه‌تی كاتێك ئافره‌ت پێویستی به‌م جۆره نه‌شته‌رگه‌ریانه بێت و به پێویستی زانی و له‌م باره‌یه‌وه وتی: به‌لای منه‌وه زۆر ئاساییه كه ئافره‌ت نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ئه‌نجام بدات به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست بێت و بزانێت به‌شێكی له‌شی جوان نییه و ده‌بێته هۆی بێزار كردنی و هاوڕێیان و كه‌سانی نزیكی ئامۆژگاری بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری و به پێویستی بزانن، بۆیه ئه‌گه‌ر منیش بزانم پێویستمه ئه‌نجامی ده‌ده‌م، كارۆلین سه‌رسوڕمانی خۆی له هه‌ندێك له شاجوانه‌كان ده‌ربڕی و وتی: شتێكی لۆژیكی نییه كاتێك ئافره‌تێك باس له 6-7 كه‌موكوڕی له له‌شی خۆی بكات له هه‌مان كاتدا به‌شداری له پێشبڕكێی شاجوانی جیهاندا بكات و به نیازی به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه بێت.