كچه یارسانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گۆرانی ده‌چڕن
دوو ئه‌ندامی گرووپی هونه‌ریی ’دایراك خاتوون’ و ’شاخۆشین’ كه دوو گرووپی ناسراوی موزیكی یارسانن له‌گه‌ڵ گرووپی ته‌مبوورژه‌نانی كرماشان گۆرانیان چڕی.
له‌و گرووپه‌دا ژماره‌یه‌ك كچی كورد به شێوه‌یه‌كی مۆدێرن و پرۆفیشناڵ گۆرانی ده‌چڕن و ئامێری ته‌مبوور به‌كار دێنن. پێشوازییه‌كی به‌رفراوان له لایان هاوڵاتیانی كرماشان له‌و كۆنسێرته كرا.
گروپی ته‌مبوورژه‌نانی كرماشان له هونه‌رمه‌ندانی یارسان پێكهاتووه و پارچه میوزیكی ره‌سه‌نی كوردی به ئامێری ته‌مبوور كه ئامێری پیرۆزی كورده یارسانه‌كان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
ئه‌و گرووپه پێكهاتووه له چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی پیاو و ئافره‌تی یارسان، ’خه‌شایار ره‌شیدی’ ئه‌ركی گۆرانی چڕین و ته‌مبوورژه‌نی گرووپه‌كه‌ی له ئه‌ستۆدایه.
