ئۆتۆمبێل ئاوێنه‌ی خاوەنه‌كه‌یه‌تی و ره‌نگدانه‌وه‌ی ناخ و كه‌سایه‌تیی مرۆڤه، ئه‌كته‌ره جیهانییه‌كان و یاریزانانی تۆپی پێی جیهانی گرنگییه‌كی زۆر به جۆری ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌ده‌ن، سه‌ره‌ڕای جوانی و سه‌رنجڕاكێشیی ئه‌نجلینا جۆلی، به‌ڵام زۆربه‌ی فیلمه‌كانی ئه‌كشنه، ئه‌مه‌ش پێویستی به جووڵه‌ی به‌رده‌وام و خێرایی و هێز و زۆر جار توندوتیژی ودڕنده‌ییش هه‌یه، بۆیه هه‌ڵبژاردنی ئۆتۆمبێله‌كانیش ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ته‌واوی رۆڵه‌كانی پێوه دیاره. ئه‌نجلینا خاوه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆری ئۆتۆمبێلی گرانبه‌هایه و هه‌ر یه‌كەیان له بۆنه و كاتی تایبه‌ت و دیاریكراودا به‌كارده‌هێنێت، یه‌كێك له‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه زۆر خۆشه‌ویستن لای ئه‌نجلینا بریتییه له Jaguar XJ ی ره‌نگ ره‌ش، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 2011 له گه‌شتێكی به‌نێو شه‌قامه‌كانی له‌نده‌ندا به‌كارهێنا، ئه‌مه‌ش زیاتر بۆ هێز و جوانی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه بزوێنه‌ره‌كه‌ی 8 پستۆنه و هێزی 385 ئه‌سپی هه‌یه و خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 250 كم و له 5،7 چركه‌دا ده‌گاته خێرایی 100 كم له یه‌ك كاتژمێردا، هه‌روه‌ها له‌ڕووی ته‌كنۆلۆژیاشه‌وه زۆر پێشكه‌وتووه و هه‌ستیاره بۆ هه‌موو وه‌رزه‌كانی ساڵ، جگه له‌مه یه‌كێكی دیكه له ئۆتۆمبێله خۆشه‌ویسته‌كانی ئه‌نجلینا جۆلی (LandRover) لاندرۆڤه‌ره، دوای ده‌ركه‌وتنی بۆ یه‌كه‌م جار له فیلمی Tomb Raider له‌و كاته‌وه به‌رده‌وام له گه‌ڕانی خێزانی‌دا به‌كاری ده‌هێنێت به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر رێگا خێراكان، چونكه ئۆتۆمبێلێكی جوان و خێرایه، ئه‌نجلینا ئۆتۆمبێل به‌پێی به‌هێزی و جوانی هه‌ڵده‌بژێرێت و به‌كاریان ده‌هێنێت و جگه له‌م دووانه ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی دیكه‌ش هه‌ن كه زۆر به‌كاریان ده‌هێنێت وه‌ك شیڤرۆلیه و بی ئێم ده‌بل ی‌و و فۆرد ئیسكپلۆره‌ره، به‌ڵام ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری ئه‌نجلیناوه خۆشه‌ویسته و به هۆی ئه‌وه‌وه روویان تێكردووه جاكواره.