نازناوێکی دی بە کازم ساھیر بەخشرا
نازناوە نوێیەکەی کازم بریتییە لە باڵیۆزی گۆرانیبێژە گەنجەکانی عەرەب بۆ ساڵی 2014، بەمەش جارێکی دی دەیسلمێت کە ساھیر یەکێکە لە گرنگترین گۆرانیبێژەکانی مێژووی ھونەری عەرەب.
کازم ساھیر کە لەئێستادا یەکێکە لە دادوەرانی بەرنامەی خۆشترین دەنگ بەزمانی عەرەبی، گۆرانیبێژێکی عێراقییە، لەساڵانی ھەشتای سەدەی پێشوو دەستی بە گۆرانی کردووە، ناوبانگی عەرەبی بە ئەلبوومی ’فی مدرسە الحب’ پەیداکرد، لەماوەی ژیانی ھونەریدا، چەندین خەڵات و رێزلێنانی عەرەبی و جیھانی پێ بەخشراوە، ھەروەک چۆن کراوە بە نوێنەری نەتەوە یەکرگتووەکان بۆ نیازپاکی و چەندی خەڵاتی دی.
ئەم رێزلێنانە نوێیەی ساھیر، خەڵاتێکی فەرمییە لە وڵاتی ئەردەن پێی بەخشراوە، کە لەلایەن چاودێرانەوە بە یەکێک لە خەڵاتە مەزنەکان لەقەڵەم دەدرێت.
باسنیوز
