هونه‌رمه‌ندانی كورد ناڕازین له هێنانی هونهرمـهنده بیانییه‌كان
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ماوه‌یه‌كه به هۆی ئه‌و كرانه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان به‌خۆیه‌وه بینیوه و بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیارانی بیانی به‌تایبه‌تی ئێرانییه‌كان له وه‌رزی به‌هار و هه‌زاران عه‌ره‌ب و لوبنانی به هۆكاری جیاجیاوه ژماره‌یه‌كی زۆری هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی و عه‌ره‌ب دێنه كوردستان بۆ سازدانی كۆنسێرت یان ئاهه‌نگی تایبه‌تی بۆ كۆمپانیا و ریستۆرانته‌كان و بۆ ئه‌نجامدانی ریكلامی بازرگانی بۆ پرۆژه گه‌وره‌كان و بڕه پاره‌یه‌كی زۆریشیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، هاتنی هونه‌رمه‌ندانی بیانی گه‌یشته رادده‌یه‌ك كه هونه‌رمه‌ندانی كورد بێنه ده‌نگ و به ئاشكرا داوای ئه‌وه بكه‌م كه پێویسته وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌موو وڵاتان باوه كه هاتنی هونه‌رمه‌ندانی بیانی پێویستی به چه‌ند مه‌رجێكی تایبه‌ت هه‌یه كه مافی هونه‌رمه‌ندانی وڵاته‌كه پارێزراو بێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كوردستان هیچ یاسایه‌كی له‌و جۆره نییه و هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ ده‌توانێت هونه‌رمه‌ندی بیانی بهێنێت بۆ كوردستان به مه‌به‌ستی ریكلام یان سازكردنی ئاهه‌نگی هونه‌ری تایبه‌ت یان كۆنسێرت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی شاری دهۆك له‌وانه: حه‌سه‌ن شه‌ریف، كاروان كامل، عه‌بدولقه‌هار زاخۆیی، بڵند ئیبراهیم، نوژدار محه‌مه‌د تاهر، عومه‌ر گوندی، ده‌لال زاخۆیی، ئیسماعیل جومعه، محه‌مه‌د تاها ئاكره‌یی، شه‌عبان سلێمان، له پرێس كۆنفرانسێكدا به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه دژی هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه هونه‌رمه‌ندی بیانی ده‌هێننه كوردستان به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ریكلامی بازرگانی به‌مه‌ش مافی هونه‌رمه‌ندانی كورد ده‌خورێت و داوایان كرد كه سنوورێك بۆ ئه‌م پێشێل كردنه دابنرێت، سه‌ره‌تا هونه‌رمه‌ند بڵند ئیبراهیم ده‌رباره‌ی ئه‌م دیارده‌یه گوتی: ئێمه ناتوانین بڵێین رازی نابین هیچ هونه‌رمه‌ندێكی بیانی به‌تایبه‌تی (عه‌ره‌ب، تورك، فارس بێته كوردستان بۆیه من پشتگیری ئه‌و رایه ناكه‌م، به‌ڵام ناكرێ بێده‌نگ بین له‌وه‌ی مافی هونه‌رمه‌ندی كورد بخورێت، له به‌یاننامه‌كه‌دا كه هونه‌رمه‌ند بڵند ئیبراهیم خوێندییه‌وه هاتووه: ئاشكرایه به‌م دواییه به‌شێكی زۆری كۆمپانیا كوردی و بیانییه‌كان هونه‌رمه‌ندی بیانی ده‌هێنن بۆ ئه‌نجامدانی ریكلامی بازرگانی و بڕه پاره‌یه‌كی زۆریش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان ده‌كه‌ن، له‌م پرۆسه‌یه‌شدا هونه‌رمه‌ندانی كورد بێبه‌شن و پشتگوێ خراون، له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: راسته هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ئازاده له‌وه‌ی له ئه‌نجامدانی ریكلام هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك هه‌ڵبژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین قازانج به ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام له هه‌ر وڵاتێكیشدا یاسایه‌كی تایبه‌ت هه‌یه بۆ رێكخستنی ئه‌م كاره ومافی هونه‌رمه‌ندی وڵاته‌كه له‌به‌ر چاو ده‌گیرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كوردستان ئه‌م جۆره یاسایه نه‌بووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی كورد بێبه‌ش بن له مافه‌كانیان، به‌ڵام وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بێده‌نگن و هیچ رۆڵێكیان نییه، هونه‌رمه‌ند بڵند ئیبراهیم به‌ناوی هونه‌رمه‌ندانه‌وه وتی: به‌ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ناویان هاتووه داواكانمان ده‌خه‌ینه روو كه بریتین له:
1- پێویسته سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری یاسایه‌ك رێك بخەن له‌گه‌ڵ ده‌زگای گشتی وه‌به‌رهێنان وكۆمپانیا كوردی و بیانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی مافی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان پارێزراو بێت و پێشێل نه‌كرێ.
2- ئه‌و چالاكییانه‌ی كه كۆمپانیا بازرگانییه‌كان به هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، پێویسته به ئاگاداری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بێت و تێیدا مافی هونه‌رمه‌ندانی كورد دیاری بكرێت.
لقی دهۆكی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان پشتگیری خۆی بۆ ئه‌م داوایه دەربڕی و له‌م باره‌یه‌وه زیاد عابد سه‌رۆكی لقی دهۆكی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان، خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م هه‌نگاوه ده‌ربڕی و وتی: مایه‌ی شانازییه كه هونه‌رمه‌ندانی كوردستان به‌شداری له رێكخستنی وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن و هزرێكی هاوچه‌رخه‌وه داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن، بۆیه ئێمه‌ش پشتیوانی خۆمانیان بۆ دووباره ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه پێویسته كاری هونه‌ری رێك بخرێته‌وه، هه‌روه‌ها ئێمه دژی هاتنی هونه‌رمه‌ندی بیانی نین، به‌ڵام پێویسته هاتنیان به‌شێوه‌یه‌ك رێك بخرێت كه سوودی بۆ هونه‌رمه‌ندانی كورد هه‌بێت، به هه‌مان شێوه هێنانی كه‌لچه‌ری بیانیش پێویسته له به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌لچه‌ری كوردییه‌وه بێت، له‌لایه‌نی ماددیشه‌وه بڕه پاره‌یه‌كی زۆری وڵات ده‌درێته ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه و هونه‌رمه‌ندانی كوردیش لێی بێبه‌ش ده‌بن.
هونه‌رمه‌ند ده‌لال زاخۆیی كه یه‌كێكه له‌وانه‌ی یاداشته‌كه‌یان ئیمزا كردووه ده‌ڵێ: پێویسته له‌مه‌ودوا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گرنگییه‌كی زۆر به‌م بابه‌ته بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌نده كورده‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی جه‌ماوه‌رێكی زۆریان هه‌یه بتوانن كارێك بكه‌ن كه خه‌ڵك زیاتر روو له گۆرانی كوردی بكه‌ن له جیاتی گۆرانییه بیانییه‌كان، نازانم تاكه‌ی كۆمپانیاكان ته‌نیا بیر له به‌رژه‌وه‌ندیی هونه‌رمه‌ندانی بیانی ده‌كه‌نه‌وه و هزر و بیركردنه‌وه‌یان ته‌نیا لای ده‌ستكه‌وتی ماددی ده‌بێت، پێویسته كۆمپانیاكان هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییان هه‌بێت، ئه‌وان ئازادن هه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی بیانی بهێنن، به‌ڵام با هونه‌رمه‌ندی كوردیشیان له‌گه‌ڵدا بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش به‌های خۆمان بزانین، ده‌لال ههروههادهڵێ: تا ئێستا كه‌سمان نه‌مانزانیوه كۆمپانیایه‌كی بیانی هاتبێت هونه‌رمه‌ندێكی كورد بانگهێشت بكات بۆ ئه‌نجامدانی ریكلامی بازرگانی، ته‌نانه‌ت بۆ دیمانه‌ش بانگ ناكرێن، بۆیه به پێویستی ده‌زانم هونه‌رمه‌ندانی هه‌ولێر و سلێمانیش هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و ناڕه‌زایی ده‌رببڕن دژی ئه‌م دیارده‌یه.
هونه‌رمه‌ند نه‌سره‌ت محه‌مه‌د حه‌سه‌ن له‌لایه‌ن خۆیه‌وه روونیكرده‌وه كه ئه‌م كاره‌یان له‌پێناو ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌یه كه غه‌دریان لێده‌كرێت و له به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تی كورددایه به گشتی، نه‌سره‌ت له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: هه‌موومان ده‌بینین نا یه‌كسانییه‌ك هه‌یه له مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی كورد‌و بیانی جا له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه بێت یان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌مه‌ش مافی ئێمه ده‌خورێت، بۆیه ئه‌مه وامان لێده‌كات هه‌موومان یه‌ك ده‌نگ بین و هه‌وڵی نه‌هێشتنی ده‌ده‌ین، چونكه ده‌بێته رێگرییه‌ك له‌به‌رده‌م هونه‌رمه‌ندا بۆ پێشكه‌ش كردنی كاری هونه‌ریی نوێ و خزمه‌ت كردنی هونه‌ری كوردی.
هه‌لبه‌ستڤان شه‌عبان سلێمان ده‌ڵێ: من ته‌نیا دژی ئه‌وه‌م كه هیچ یاسا و پرهنسێپیك نییه بۆ رێكخستن و دیاریكردن و پاراستنی مافی هونه‌رمه‌ندان كه ئێستا بۆهونهرمهندانی كورد زۆر پێویسته، كاتێك كۆمپانیایه‌ك كار بكات پێوسته 20-30%ی كرێكاره‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته بن، به‌ڵام نه‌بوونی یاسایه‌كی تایبه‌ت بۆپاراستنی ئه‌م مافه له كوردستان بووه‌ته هۆی هونه‌رمه‌ندان هه‌ست به ناخۆشی و پشتگوێ خستن ده‌كه‌ن له هه‌موو روویه‌كه‌وه و پێویسته ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێ.
