دوای ئه‌وه‌ی بۆ دوو ساڵ نازناوی سه‌رنجڕاكێشترین ئافره‌تی پێ به‌خشرا، سكارلێت جۆهانسۆنی ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی رایگه‌یاند كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌دات ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات له دیمه‌ن و رووخساری و زۆریش حه‌ز ده‌كات ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی نه‌مینێت كه هه‌میشه جه‌ماوه‌ر به نموونه‌ی جوانی بزانن. جۆهانسۆن ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ئه‌و له هزری جه‌ماوه‌ردا هه‌میشه وه‌ك نموونه‌ی جوانی و مێینه و سێكسی سه‌یری ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش وایكردووه كه‌زۆر جار نه‌توانێت وه‌ك پێویست رۆڵه‌كانی خۆی ئه‌دا بكات له سینه‌ما بۆیه له دڵه‌وه حه‌ز ده‌كات ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی نه‌مینێت بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر وه‌ك ئه‌كته‌رێكی ئاسایی سه‌یری بكه‌ن نه‌ك ته‌نیا بیر له لایه‌نی جوانی و سه‌رنجڕاكێشی بكه‌نه‌وه. له‌م باره‌یه‌وه سكارلێت زیاتر ده‌ڵێ: پێموایه به تێپه‌ڕ بوونی كات سروشتی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه ده‌گۆڕم كه له كاره‌كاندا ده‌یاننوێنم، من دڵنیام كه زۆر له‌و رۆڵانه‌ی ئێستا به من ده‌سپێردرێن له بنەڕه‌تدا ورووژێنه‌ر نین، به‌ڵام شێوه‌ی نواندنی من به‌و له‌شه جوان و پڕه‌وه وا له جه‌ماوه‌ر ده‌كات كه هه‌موو رۆڵه‌كانم به وروژێنه‌ر وه‌سف بكه‌ن و به‌كه‌سێكی سه‌رنجڕاكێش بمناسن، هه‌روه‌ها وتی: من خۆم به ئافره‌تێكی سه‌رنجڕاكێش دانانێم و نازانم بۆچی هه‌ندێك كه‌س به‌رده‌وام ئه‌و نازناوه‌م پێ ده‌به‌خشن د‌رك به‌و راستیه ناكات ته‌نیا كاتێك هه‌ندێك كه‌س راشكاوانه ئه‌مه‌ی پێ ده‌ڵێن یان كاتێك ناوی خۆی له لیستی ئافره‌ته سه‌رنجڕاكێشه‌كاندا ده‌بینێت كه هه‌ندێك له گۆڤاره‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.