كارۆخ ئیبراهیم حه‌كیم: شانۆکاری کورد هەوڵی بەدیهێنانی خەونـــەکانی لە خەیاڵەوە دەکاتە واقع

فۆتۆ/ سه‌فین حه‌مید
* هۆی چی بوو ئه‌م ساڵ له فیستیڤاڵی شانۆ سێ شانۆكاری لاوی كوردستان خه‌ڵاتیان به ده‌ست هێنا؟
- هۆکار تەنها ئەوەیە، کە شانۆکاری کورد لە هەوڵی جددیدایە، کە نەک تەنها خۆی نمایش بکات، بەڵکو هەوڵی بەدیهێنانی خەونەکانی لە خەیاڵەوە دەکاتە واقیعێک کە هەمووان پێی سەرسام بن، کوالێتی کارەکە و نیشاندانی نمایشی بە پێز حەتمەن دەرئەنجامی باشی دەبێت، بە دەست هێنانی ئەو خەڵاتانەش لە هەوڵ و ماندوو بوونی تەواوی ستافی کار بە دەست هاتووە.
* چه‌ند خه‌ڵاتی دیكه‌ت به ده‌ستهێناوه جگه له فیستیڤاڵی هه‌ولێر؟
- سرووشتی من وایە، حەز ناکەم کارەکانم لە چوارچێوەی فیستیڤاڵ نمایش بکەم، دەمەوێت رۆژێکی تایبەت هەبێت بۆ نمایشەکانم، بەشداری کردنی ئەو دواییەم لە سێیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆ، لەسەر خواستی من نەبوو، ئەوە حەقیقەتێکە و من دانی پێدادەنێم، بەڵکو لەسەر داوای تەواوی ستافی کار بوو، کە بە باشیان زانی بەشدار بن، چونکە دڵنیابوون لەوەی کە دەرئەنجامی باشی دەبێت، کە لە کۆتاییشدا پێشبینیەکەیان هاتە دی.
* ئایا ساز كردنی فیستیڤاڵێكی تایبه‌ت به شانۆی كوردی چ كاریگه‌رییه‌كی ده‌بێت له‌سه‌ر شانۆی كوردی؟
- من لە ئێستادا هەموو هەوڵێک بە ئەرێنی دەبینم، چونکە لەو قۆناغەدا دەیێت ئێمە هەوڵ بدەین جارێ مامەڵە لەگەڵ پێداویستییە گرنگەکان بکەین، با لە هەڵەی زۆر دەست پێبکەین تا ئەزموونی زیاتر وەرگرین.
* هیچ كارێك بێ ره‌خنه گرتن سه‌ركه‌وتوو نابێ، ئه‌و ره‌خنانه‌ی له كاره‌كانی تۆ گیراون، به مه‌به‌ستی شكاندن و ساردكردنه‌وه بوون یان ره‌خنه‌ی بابه‌تی بوون و خزمه‌تیان به تۆ كردووه؟
- هەمیشە رەخنە خاڵی سەرکەوتنی ئێمە بووە، بەڵام لێت ناشارمەوە کە من مامەڵە بە پێی جۆری رەخنەکە لەگەڵ بابەتە رەخنەییەکە دەکەم، بە هۆکاری ئەوەی کە چەند ساڵێکە خۆم وانەی رەخنەی شانۆیی لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکان دەڵێمەوە، بۆیە ئەوەش هۆکارێکی باشە بۆ ئەوەی یارمەتیم بدات لە جۆری مامەڵە کردنەکە.
* له كاره‌كانتدا چ خاڵێكی هاوبه‌ش هه‌یه كه بینه‌ر هه‌ستی پێ بكات و سه‌رنجی رابكێشێت؟
- لەلای ئێمە خاڵی هاوبەش ئەوەیە کە هەمیشە لە پاڵ پەیامی کاری شانۆیی هەوڵمانداوە چاوی بینەر بە جوانییەکی تر ئاشنا بکەین، جا بە هەر هۆکارێک بێت، خاڵی هاوبەشی هەموو کارەکانم ئەوەیە، کە هەمیشە بینەر چاوەڕێی بینینی تەکنیکی نوێ دەکات لە ئێمە بە تایبەت لە بەرهەمی ساڵی گروپی گەنج بۆ شانۆ.
* سازدانی فیستیڤاڵێكی تایبه‌ت به گه‌نجان چۆن كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر پێشخستنی شانۆی كوردی؟
- من له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌وڵێكم كه له‌و بواره‌دا بدرێت و ببێته هۆی گه‌شانه‌وه و پێشخستنی شانۆی كوردی.
* ئه‌گه‌ر به پله پێت بڵێین شانۆی كوردی له چ ئاستێكدا به رێژه‌ی سه‌دی چه‌ندی بۆ داده‌نێی و له‌به‌رچی ؟
-من خۆم تەسلیم بە هەڵەیەکی مێژوویی ناکەم، کاری من نییە پێوەر بۆ شانۆ لە کوردستان دابنێم، ئەوە پێویستی بە توێژینەوە و لێکدانەوەی ورد هەیە، بۆیە دیاری کردنی ئەو رێژەیە بۆ ئەو کەسانە جیدەهێڵم کە لە داهاتوو لە ئەنجامی کۆمەڵێک توێژینەوە دەگەنە دەرئەنجام.
* كاری داهاتووتان چی ده‌بێ؟
-(بە پێکەنینەوە) رەنگە واز بهێنم، یان ئەگەر نا کاری داهاتووم پرۆژەی وێستگەیە، بە شانۆگەری «دەچمە ماڵی فیرعەون» کاری گەنج بۆ شانۆیە.ئەوەی کە زۆر گرنگە لە ئێستادا بڕیارمداوە تۆزێک ئاگام لە نەخۆشییەکەم بێت چونکە بە هۆی دواین کارم ئیهمالیم لەبەرامبەر نەخۆشیە درێژخایەنەکەم کردووە، ئێستاش هەست دەکەم ماندووی کردووم.

