هه‌ر له منداڵییه‌وه شیرین جیهانی خولیای دونیای هونه‌ر و سینه‌ما و فیلم بووه و به‌رده‌وام كاری بۆ كردووه تاكو توانیی له ئاره‌زووه بتوانێت له پشت كامیرا دابنیشێت شیرین جیهانی ده‌رباره‌ی ئافره‌ت و سینه‌ما و مه‌رجی ئافره‌ت بۆ ئه‌نجامدانی كاری سینه‌مایی ده‌ڵێ: زۆر كه‌س پێیان وایه هه‌موو كاری ئافره‌تان هه‌مووی په‌یوه‌ست بێت به كێشه‌كانی ئافره‌تان، بۆیه ئه‌مه مەرج نيیە بۆ كاركردنم، چونکە ناكرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆم ئافره‌تم فیلمەکانیشم به ته‌واوی پێوەندیان بە ماف و پرسی ئافره‌تەوە هەبێ، بەڵام بە دڵنیاییەوە پرسی ئافره‌تان لای من گرینگییه‌كی تایبەتیی هه‌یه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه هەتا یه‌كه‌م فیلمی به‌رز کە بەرهەمم هێناوە لە سەر مافی ئافره‌تان بووە.