لۆنگۆریا له سهركێشیهكانی به‌رده‌وامه
به‌م دواییه ئیڤا پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ بیزنسمانێكی مه‌كسیكی دروستكردووه، له‌م باره‌یه‌وه ماڵپه‌ری (بیبۆل)ی ئه‌مریكی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی ئیڤا بڵاوی كردووه كه ئیڤای ته‌مه‌ن 38 ساڵ ئێستا له پێوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ بیزنسمانێكی مه‌كسیكی كە به یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین و سه‌ركه‌وتووترین بیزنسمانهكانی ئه‌و وڵاته داده‌نرێت و بڕیار وایه له ماوه‌یه‌كی نزیكی ژیانی هاوسه‌ری پێك بهێنن. له مانگی ئابی رابردوو ئیڤا دوای 4 مانگ پێوه‌ندیی هاوسه‌رگیری له به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مریكی به‌ناوی ئه‌رنستۆ ئهرغویل جیا بۆوه، پێشتریش بۆ چه‌ند جارێك له ئیدوارد كروزی برای پینیلۆپ كروز جیابۆوه و دواتر ئاشت ده‌بوونه‌وه، هه‌روه‌ها دوای ماوه‌یەك ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی تۆپی سه‌به‌ته‌ی فه‌ره‌نسی تۆنی پاركر دواتر جیابوونه و ئێستا پاركه‌ر پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی دیكه هه‌یه.
