خانمه ئه‌كته‌ری میسری هاله سدقی به‌وه ناسراوه كه هه‌میشه رای خۆی به جورئه‌ت و راشكاوانه ده‌رده‌بڕێت بێ ئه‌وه‌ی گوێ به كاردانه‌وه‌كان بدات و هیچ كاتێك له بابه‌ت و كێشه سیاسییه‌كانی میسر دانه‌بڕاوه به‌تایبه‌تی دوای شۆڕشی 25ی یه‌نایره‌وه و تا ئێستا. هاله كه مه‌سیحییه‌كی قبتییه به‌م دواییه نامه‌یه‌كی به ناوی 90 ملیۆن میسری گه‌یانده كۆشكی سپی ئه‌مریكی بۆ كۆتایی هێنان به حوكمی ئیخوان موسلمین، ده‌رباره‌ی ئه‌م نامه‌یه هاله ده‌ڵێ: كۆشكی سپی ئه‌مریكی له ماڵپه‌ری ئه‌لیكترۆنی خۆی رایگه‌یاند بوو ئه‌گه‌ر 100 كه‌س رازی بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیخوان موسلمین وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی بناسرێ و كاره‌كانی قه‌ده‌غه بكرێن به‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه له ئاشتی و سه‌قامگیریی جیهان ده‌كات، ئه‌وا ئه‌م داواكاریه به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ كۆنگریس، بۆیه منیش ئه‌م نامه‌یه‌م به ناوی 90 ملیۆن كه‌س بۆیان به‌رز كرده‌وه. سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه‌ی ئیخوانیش ده‌ڵێ: من به بێ ترس و راشكاوانه هه‌میشه وتوومه مورسی به سه‌رۆكی خۆم نازانم و شایه‌نی ئه‌وه نییه ببێته سه‌رۆكی میسر بۆیه هه‌ر به دكتۆر مورسی باسم ده‌كرد، زۆر له هونه‌رمه‌ندان ترسیان هه‌بوو له‌م كاره‌ی من ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان لێشم توڕه بوون، به‌ڵام زۆربه‌یان پشتگیریی منیان كرد و ده‌ستخۆشییان لێكردم.