له پێناو ژینگه واز له سابوون ده‌هێنێت
گۆڤاری (ده‌یلی ستار)ی به‌ریتانی له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له براد بێتی گواسته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له رۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا زۆری خوێنده‌وه ده‌رباره‌ی زیانه‌كانی سابوون و ئه‌و ژه‌هره زۆرانه‌ی له خۆد ده‌گرێت به‌تایبه‌تی دژه به‌كتیریاكان و كه‌ره‌سته‌كانی دژی ئاره‌قه كردن و بۆی ده‌ركه‌وت كه زیان به ژینگه ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی زوو پیر بوونی مرۆڤ، بۆیه بڕیاریداوه به یه‌كجاری لێیان دووركه‌وێته‌وه و له جیاتی سابوون تێكه‌ڵێك به‌كاربهێنێت كه پێكهاتووه له لیمۆ و سێ‌و و سركه و ئاو و هه‌رخۆیشی له ماڵه‌وه ئه‌م گیراوه‌یه ئاماده ده‌كات.
هه‌مان گۆڤار سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌نجلینا جۆلی ده‌رباره‌ی ئه‌م ره‌فتاره‌ی براد، رایگه‌یاند كه ئه‌نجلینا زۆر له‌م ره‌فتاره‌ی براد رازی نییه و به ئاشكرا پێی راگه‌یاندووه، به‌ڵام داواشی لێنه‌كردووه كه ئه‌م كاره نه‌كات.
شایه‌نی باسه ئێستا براد له له‌نده‌نه بۆ تۆماركردنی فیلمێكی نوێی به ناوی (فیوری) هه‌روه‌ها ئه‌نجلیناش ئێستا له ئوسترالیایه بۆ رێكخستنی كاره‌كانی دووه‌می فیلمی خۆی وه‌ك ده‌رهێنه‌ر دوای سه‌ركه‌وتنی له كاری یه‌كه‌می.
