دانیا عه‌لی: ناكرێ هونه‌رمه‌ندان له ههمووكارهكانیان پشت به بهرههمهكۆنهكان ببه‌ستن
*سه‌ره‌تا باس له به‌رهه‌می نوێت بكه‌ین چیت هه‌یه؟
- ماوه‌یه‌كه خه‌ریكی تۆمار كردنی سی‌دیی نوێم و به‌شی زۆری كاره‌كانی ته‌واو بووه، ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ من تا راده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كاره‌كانی پێشووم جیاوازه، چونكه به شێوازێكی نوێ كارم تێیدا كردووه، ستایلی گۆرانییه‌كان زۆربه‌یان رۆژئاوایین، به‌ڵام به شێوازێكی زۆر مۆدێرن كارم له‌سه‌ر كردوون و له چه‌ند شوێنێكی جیاواز ئه‌نجاممداون، هه‌ندێكیان له وڵاتی سوید بووه له كوردستان و هۆڵه‌نداش كاری تێدا كراوه واته تێكەڵە، به‌ڵام به گشتی مۆدێرن و جوانه .
* وه‌كو سپۆنسه‌ر كۆمپانیایه‌كی هونه‌ری یان هیچ لایه‌ك هاوكاری كردووی ؟
- تا ئێستا نه‌گه‌یشتوومه ئه‌و ئه‌نجامه و له هه‌وڵی به‌رده‌وامدام بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێت كارئاسانیم بۆ بكرێت، چونكه به‌داخه‌وه له وڵاتی ئێمه ده‌بێ خودی هونه‌رمه‌ند هه‌وڵ بدات بۆ خۆی و ئه‌مه‌ش كارێكی قورسه بۆ هونه‌رمه‌ند، هه‌روه‌ها كار كردن له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش ئاسان نییه‌و پێموایه كار كردن له كوردستان زۆر ئاسانتره و باشتر به‌ڕێوه ده‌چێت، چونكە له ده‌ره‌وه ئه‌گه‌ر هاوكاریی هونه‌رمه‌ند نه‌كرێت زۆر زۆر زه‌حمه‌ته، به‌ڵام تا ئێستا من نه‌گه‌یشتوومه‌ته هیچ ئه‌نجامێك و هیوادارم ههوڵهوكانی خۆم له‌و بواره‌وه ئه‌نجامی هه‌بێت.
* تۆ یه‌كێك بوویت له سكاڵاكه‌رانی دۆسیه‌ی فرانس ڤان ئانرات و ڕۆڵێكی به‌رچاوت له‌و دۆسیه‌یه‌دا هه‌بوو، ئایا ئه‌و دۆسیه‌یه به چی گه‌یشت؟
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كاتی كیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه من له‌وێ بووم بۆیه له دادگای هۆڵه‌ندا شایه‌د حاڵ بووم له دۆسیه‌ی فرانس ڤان ئانرات كه تۆمه‌تبار بوو به به‌شداری كردن له جینۆساید و فرۆشتنی چه‌كی كیمیاوی به رژێمی سه‌دام له ساڵانی 1988-1989، خۆشبه‌ختانه له كاره‌كه‌مان سه‌ركه‌وتوو بووین و دادگا فرانس ڤان ئانراتی به 16 ساڵ زیندانی سزا دا ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین سزا بوو و مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌موو لایه‌ك بوو.
* وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی ئافره‌ت، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌لایه‌ن كۆمپانیاكان یان له كۆمه‌ڵگادا هیچ كاتێك هه‌ستت به‌وه كردووه كه جیاوازیی كرابێت له نێوان تۆ و هونه‌رمه‌ندێكی پیاو؟
- ناڵێم جیاوازیی كراوه، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگای ئێمه به گشتی كاره‌كان بۆ ئافره‌تان قورسترن و جیاوازتر به‌ڕێوه ده‌چن له‌گه‌ڵ پیاوێك، پیاو ده‌توانێت هه‌ر كاتێك بیه‌وێت بڕیاری پێویست بدات، هه‌رچه‌نده من هه‌وڵمداوه به گوێره‌ی توانا كاری خۆم بكه‌م، به‌ڵام هیچ ئافره‌تێك تا ئێستا نه‌یتوانیوه وه‌ك پیاو ده‌ربڕی هه‌موو هه‌سته‌كانی ناخی خۆی بێت.
* ئه‌وه‌ی باست كرد له كۆمه‌ڵگا بوو، ئه‌ی له راگه‌یاندن و كۆمپانیاكانیش هه‌ست به‌و جیاوازییه ده‌كرێت له‌نێوان پیاو و ئافره‌تی هونه‌رمه‌ند بۆ نموونه له دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر یان نمایش نه‌كردنی گۆرانی له كه‌ناڵه‌كان؟
- من ماوه‌یه‌كی زۆره له كوردستان دووركەوتوومهتهوه و ئاگادار نیم له‌م رووه‌وه، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی له كوردستان بووم و كارم ده‌كرد زیاتر ئافره‌ت هان ده‌درا و پشتگیری زۆریشی لێ ده‌كرا بۆ ئه‌وه‌ی بێته نێو بواری هونه‌ره‌وه، بۆیه ده‌توانم بڵێم ئه‌و كاته ئه‌و جۆره جیاوازییه نه‌بووه، چونكه هه‌ستی پێ نه‌ده‌كرا.
* تۆ ئاماژه‌ت به‌وه كرد كه له دوای راپه‌رینه‌وه له كوردستان ئافره‌ت زیاتر هان ده‌درا بۆ ئه‌وه‌ی بێته نێو بواری هونه‌رییه‌وه، ئێستا ئافره‌تی هونه‌رمه‌ند زۆرن، به‌ڵام شێوه و جۆری هاتنی بۆ ناو بواری هونه‌ری ره‌خنه‌ی لێده‌گیرێ بۆ ئه‌مه چی ده‌ڵێی؟
- ره‌نگه بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و كاته‌ی من لێره بووم ئافره‌ت زیاتر هان ده‌درا و دواتر هه‌وڵدرا به یه‌ك جار هه‌نگاوی زۆر بهاوێژرێ، به‌لای من ئاساییه ئه‌گه‌ر كار هه‌بوو باش و خراپ ده‌بێت و ئه‌و جۆره كار و ره‌خنانه هه‌میشه له هونه‌ردا بوونیان هه‌یه و گۆرانیبێژ ده‌بێت توانای خۆی بزانی و تا ڕاده‌یه‌ك شاره‌زایی هه‌بێت له بواره‌كه‌ی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی ڕێچكه‌یه‌ك بگرێت و سه‌ركه‌وتوو بێت، به‌ڵام پێویسته ئێمەی هونه‌رمه‌ندان رێز له كاره‌كانی خۆمان بگرین و به‌باشی ئه‌نجامی بده‌ین و ئامانجمان خزمه‌ت كردن به هونه‌ر بێت نه‌ك ئامانجێكی دیكه.
* كه‌واته ئه‌و ره‌خنانه‌ی له ئافره‌ت ده‌گیرێن به لای تۆوه ئاسایین؟
- نه‌خێر، بەڵام خۆشبه‌ختانه ره‌خنه هه‌یه ده‌بێته هۆی پێشخستنی كاری هونه‌ری و هونه‌رمه‌ند سوودی زۆری لێ ده‌بینێت، له هه‌مان كاتدا به‌داخه‌وه زۆر ره‌خنه هه‌یه رووخێنه‌ره و ده‌بێته هۆی سارد كردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند.
* وه‌ك ئافره‌تێك له هاتنه پێشه‌وه‌ی هه‌ندێك ئافره‌تی هونه‌رمه‌ند رازیت كه ئێستا رووبەڕووی ره‌خنه ده‌بنه‌وه؟
- ناتوانم به ته‌واوی وه‌ڵام بده‌مه‌وه، چونكه پرسیاره‌كه تۆزێك قورسه، من ناتوانم به‌و شێوه‌یه قسه بكه‌م و هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك مافی هه‌یه ته‌نیا له‌سه‌ر خۆی قسه بكات و ئایا ئه‌و كه‌سه تا چه‌ند دڵسۆزه بۆ كاره‌كه‌ی خۆی، چونكه كه هونه‌رمه‌ند دڵسۆز بێت بۆ هونه‌ر و میلله‌ته‌كه‌ی و كار‌و خه‌سڵه‌تی جوانی هه‌بێت، پێموا نییه رووبەڕووی ئه‌و جۆره ره‌خنانه ببێته‌وه كه رووخێنه‌رن.
* چی پێویسته كه ئافره‌ته هونه‌رمه‌نده‌كان پێوەی پابه‌ند بن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م جۆره ره‌خنانه دوور بن؟
- پێش هه‌موو شتێك هونه‌رمه‌ند به گشتی و ئافره‌تی هونه‌رمه‌ند به‌تایبه‌تی پێویسته حیساب بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگایه بكات كه تێیدا ده‌ژییت و تا چه‌ند رێز و خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگایه هه‌یه، هه‌روه‌ها دڵسۆز بێت بۆ كاره‌كه‌ی وتا چه‌ند مه‌به‌ستیه‌تی په‌یامه هونه‌ریه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت و وه‌ك ته‌رازوویه‌ك رایبگرێت، بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ كۆمه‌ڵگای كوردی تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه وپێویسته بپارێزرێ.
* زۆر جار ده‌بینین هونه‌رمه‌ندان گۆرانییه كۆنه‌كان نوێ ده‌كه‌نەوە، تۆ پشتگیری له‌م كاره ده‌كه‌ی یان هه‌ست ده‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندان نایانه‌وێ خۆیان ماندوو بكه‌ن؟
- پێویست ناكات هه‌موو جارێك هونه‌رمه‌ند به‌رهه‌مه كۆنه‌كان نوێ بكاته‌وه، به‌ڵام وه‌ك ته‌جروبه ده‌كرێ ئه‌گه‌ر كارێكی زۆر جوان هه‌بێت ئاساییه بیڵێت، به مه‌رجێك بتوانێت به باشترین شێوه پێشكه‌شی بكات و كرچ وكاڵی پێوه دیار نه‌بێت، كاره فۆلكلۆری و كۆنه‌كان زۆر جوانن، به‌ڵام له‌رووی ته‌كنیكه‌وه هه‌ندێك كه‌موكوڕیان پێوه دیاره، بۆیه ده‌كرێ پێشكه‌ش بكرێته‌وه، به‌ڵام نه‌ك له هه‌موو كاره‌كان پشت به نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مانه بــــــــبهسترێت و ته‌نیا كــــــــــــــــاری تــــــــــــــازه كردنه‌وه گۆرانییه كۆنه‌كان بێت، من خۆم ئه‌م كاره‌م كردووه كه گۆرانییه‌كی مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی بوو و پێموابێت زۆر تێیدا سه‌ركه‌وتوو بووم.


