به ده‌ستهێنانی نازناوی شاجوانی توركیا له‌لایه‌ن خانمه ئه‌ستێره جیزام كراجا كه به (فتون) ناسراوە رێگر نه‌بوو له‌وه‌ی گاڵته له‌گه‌ڵ هه‌وادارانی بكات به‌شێوه‌ی سه‌یر. جیزام وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكرده‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك جوانی خۆی ده‌رنه‌خستبوو، به‌ڵكو چاویلكه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له چاو كردبوو و شێوازێكی سه‌یری رووخساری خۆی ده‌رخستبوو كه پێشتر به‌و شێوه‌یه نه‌بینرابوو، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی جیزام له‌لایه‌ن هه‌ندێك له هه‌وادار و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی به جۆرێك له جورئه‌ت ناوبرا، چونكه ئه‌و ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگه به جوانی، هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ی پسپۆر له‌و بواره ستایشی ئه‌و كاره‌یان كرد كه ده‌یه‌وێ به گاڵته جه‌ماوه‌ری خۆی به‌سه‌ر بكاته‌وه بێ ئه‌وه‌ی مكیاژ بكات تاكو به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی بیبینن زۆر به ساده‌یی و دوور له جوانكاری و مكیاژ كه زۆر جار ده‌بنه هۆی گۆڕینی شێوه و رووخساری هونه‌رمه‌ندان به‌تایبه‌تی ئافره‌تان. جیزام به‌ر له‌وه‌ی روو له نواندن بكات وه‌ك مۆدێل به‌شداری له چه‌ند نمایشێكی جلوبه‌رگدا كرد دواتر به‌شداری كرد له زنجیره (حریم السلطان)، له ساڵی 2011 توانیی نازناوی شاجوانی توركیا به‌ده‌ست بهێنێت، پاشان به‌شداری له زنجیره‌ی «البرق الذی ضرب المنزل»دا كرد و به‌رده‌وام بوو له كاری نواندن و تا ئێستا له چه‌ند زنجیره‌یه‌ك رۆڵی پاڵه‌وانی بینیوه و یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌نده توركیانه‌ی كه خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆره.