براده‌ر: سینه‌مای كوردی پێویسته وه‌ك سه‌رمایه سه‌یر بكرێت
خەلیل بلەیی

براده‌ر كه ئێستا نیشته‌جێی وڵاتی هۆڵه‌ندایه ده‌رباره‌ی كارەكانی= داهاتووی به‌م شێوه‌یه بۆ گوڵان هاته ئاخافتن: كاری نوێم واته هه‌میشه من ده‌توانم به‌رهه‌م و كاری نوێم هه‌بێت ئه‌گه‌ر بارودۆخ و كات ده‌رفه‌تم پێ بده‌ن، یه‌كێك له‌و كارانه‌ی كه بۆ من مایه‌ی شانازییه و ئێستا خه‌ریكی ئه‌نجامدانیم له‌گه‌ڵ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی دیكه‌ی كوردستان داستانی(رێره‌وه مێژووییه‌كه‌ی بارزانی نه‌مره) بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو، ئه‌م داستانه موزیك و سه‌مفۆنیای فۆلكلۆریشی تێدایه و وه‌ك وتم ژماره‌یه‌كی زۆری هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له‌م داستانه هونه‌رییه‌دا به‌شدارن له‌وانه سه‌عید گاباری و حه‌سه‌ن شه‌ریف و كازۆ.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م كاره براده‌ر ده‌ڵێ: هه‌ڵبه‌ستی ئه‌م داستانه هی شاعیری نه‌مر پیره‌مێرده و شاعیری گه‌وره به‌درخان سندییه و تا ئێستا به‌شێكی ئه‌م داستانه به كۆتا هاتووه، ئاوازی منه.ئێستا زۆربه‌ی كاره هونه‌رییه‌كانی خۆم راگرتووه و قورسایی خۆم هه‌مووی خستۆته سه‌ر ئه‌و كاره.
براده‌ر باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و هه‌میشه كاری نوێی هه‌یه و جگه له‌م داستانه به‌رهه‌می نوێی ئاماده‌یه بۆ بڵاوكردنه‌وه، به‌ڵام پێیوایه ئێستا بارودۆخه‌كه له‌بار نییه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می هونه‌ری و له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: وه‌ك وتم من ته‌واوی قورسایی خۆم خستۆته سه‌ر ئه‌و داستانه‌ی كه باسم كرد ئه‌گینا ئێستا به‌رهه‌مم ئاماده‌یه و له جیاتی یه‌ك ئه‌لبووم ئێستا بۆ دوو ئه‌لبوم گۆرانیم ئاماده‌یه و هه‌ر كاتێك بمه‌وێ بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه.
هاریكاری كردنی هونه‌رمه‌ندان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه واته وه‌زاره‌تی رۆشنبیری مه‌رجی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتن و بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر كارێكی هونه‌رییه سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مه نوێیه‌كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێ كه‌س هاریكاری نه‌كردووه و خۆیشی داوای ل هیچ لایه‌نێك نه‌كردووه كه یارمه‌تی بدات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می داهاتووی و به‌رهه‌مه‌كانی پێشوویشی و پێشی وایه ئه‌گه‌ر داوای هاوكاریش بكات ره‌نگه هاوكاری نه‌كرێت.
براده‌ر پێیوایه گرفته‌كان هه‌ندێكیان سیاسین نه‌ك ته‌نیا گرفتی تایبه‌ت بن به بواری هونه‌رییه‌وه و ده‌ڵێ: ئێستا له كوردستان گرفتی دیكه هه‌یه و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومی هونه‌رمه‌ندێكی یان هاوكاری كردنی جا به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌مانه گرفتی بچووكن و گرفت و كێشه‌ی زیاتر له كوردستان هه‌یه له‌وانه‌ی ئه‌و گرفتانه‌ی ئێستا له كوردستان هه‌ن له هه‌موو بوارێكه‌وه هه‌روه‌ها نه‌یارانی كوردستانیش له هه‌موو لایه‌كه‌وه له بۆسه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ته‌جروبه‌یه ئه‌گه‌ر نه‌توانن له‌ناویشی به‌رن ئه‌وا ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌می درووست بكه‌ن جا به هه‌ر شێوه و رێگایه‌ك بێت، بۆیه ده‌توانم بڵێم گرفته‌كان هه‌ندێكیان سیاسین و پێوه‌ندیان به وڵاتانی دراوسێشه‌وه هه‌یه، كه ده‌ڵێم له كوردستان گرفت هه‌یه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له بواری سیاسی بارودۆخه‌كه تا راده‌یه‌ك ئاڵۆزه، چونكه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ له‌به‌ر كورد له هه‌ر شوێنێك بێت ئه‌وا چاره‌نووسی به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه بۆیه هه‌ر گرفتێك له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان هه‌بێت راسته‌وخۆ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌موو پارچه‌كانی دیكه وه‌ك گوتم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بارودۆخه‌كه ئاڵۆزه و ناكرێ منیش له‌م بارودۆخه‌دا كه به ته‌واوی دركی پێده‌كه‌م چۆنه، هه‌ستم ئه‌لبوومێك بڵاو بكه‌مه‌وه، پێموایه له‌م بارودۆخه‌دا بۆ من بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبووم كارێكی گونجاو نییه، چونكه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومیش پێویستی به‌وه هه‌یه بارودۆخه‌ك گونجاو و ره‌خساو بێت بۆ ئه‌وه‌ی كارێكی سه‌ركه‌وتوو پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ر بكه‌ی.
براده‌ر له چه‌ندین فیلمی سینه‌مایی له وڵاتی هۆڵه‌ندان به‌شداری كردووه و رۆڵی سه‌ره‌كیشی هه‌بووه جۆرێك له ره‌شبینی پێوه دیاره سه‌باره‌ت به بارودۆخی سینه‌مای كوردی و له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه سینه‌مای كوردی له چ ئاستێكدایه ده‌ڵێ: من ماوه‌ی پازده ساڵه له هۆڵه‌ندا له سینه‌مای هۆڵه‌ندی به‌رده‌وام كاری سینه‌مایی ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر شتێك هه‌بووا به ناوی سینه‌مای كوردی ئه‌وا من ده‌متوانی رای خۆمی له‌سه‌ر ده‌رببڕم، راسته ژماره‌یه‌ك فیلمی كوردی هه‌ن، به‌ڵام كێشه‌ی سینه‌مای كوردی به چه‌ند فیلمێك چاره‌سه‌ر نابێ.
براده‌ری سینه‌ماكار و گۆرانیبێژ وای ده‌بینێت كه سینه‌ما چه‌ند مه‌رجێكی هه‌یه بۆ و ده‌ڵێ: هه‌ر كاتێك ساڵانه ئێمه‌ی كورد توانیمان 10-15 فیلمی به‌رز به‌رهه‌م بهێنین و خه‌ڵك رووی له هۆڵه‌كانی سینه‌ما كرد ئه‌و كاته ده‌توانین بڵێین ئێمه سینه‌مامان هه‌یه، چونكه ئه‌مانه مه‌رجن بۆ ئه‌وه‌ی تۆ سینه‌مای خۆت هه‌ڵسه‌نگێنی، به‌داخه‌وه له‌لایه‌نی جه‌ماوه‌ر وبینه‌ره‌وه ئێستا نه سینه‌مای كوردی نه ته‌له‌فزیۆنی كوردی وه‌ك پێویست بینه‌ری نییه و ئه‌گه‌ر هۆڵه‌كانی سینه‌ما هه‌شبن ئه‌وا به‌تاڵن.
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی نه‌بوون یان دواكه‌وتنی سینه‌مای كوردی پێیوایه هۆكار زۆرن و له پێش هه‌موویشیانه‌وه نه‌بوونی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی و پارچه پارچه كردنی كوردستانه به‌سه‌ر چوار وڵاتی جیا، هه‌روه‌ها هۆكارێكی دیكه‌ی دواكه‌وتنی سینه‌مای كوردی بۆ سه‌رمایه‌دارانی كورد ده‌گه‌ڕێنته‌وه و سه‌رمایه‌داری كوردی نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه له گرنگی سینه‌ما بگه‌ن وه‌ك سه‌رمایه كه له هه‌موو جیهاندا سینه‌ما ئێستا به هۆكارێكی سه‌ره‌كی سه‌رمایه و بازرگانی داده‌نرێت بۆیه پێویسته سینه‌مای كوردی وه‌ك هۆكارێكی سه‌رمایه سه‌یر بكرێت.




