"جیهانى ژێره‌وه" پڕداهاتترین فیلمى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى ئه‌مریكاى باكوره
ئه‌م فیلمه له ده‌رهێنانى "مانز مارلیند"ه‌و هه‌ریه‌ك له ئه‌كته‌رانیش كیت بیكینسیل و مایكل ئیلى و ئه‌ندیا ئیزلى ڕۆلى پاله‌وانیه‌تى تێیدا ده‌بینن .
هه‌روه‌ها فیلمى " Red Tails" له ده‌رهێنانى "ئه‌نتونى هیمنگوى" و پاله‌وانیه‌تى هه‌ریه‌ك له كوبا جودینگ و گیرالد ماكرانى ، به پله‌ى دووه‌م هات ، دواى ئه‌وه‌ى توانى 19,1 ملیۆن دۆلار كۆبكاته‌وه .
به‌پێی هه‌والى ئاژانسی ڕۆیته‌رز فیلمى " Contraband" پاش ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوو له پله‌ى یه‌كه‌م دابوو ، بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه گه‌ڕایه‌وه بۆ پله‌ى سێیه‌م ، ئه‌ویش به كۆكردنه‌وه‌ى 12،2 ملیۆن دۆلار له‌م هه‌فته‌یه‌دا ، فیلمه‌كه‌ش له ده‌رهێنانى "بالتازار كورماكور و پاله‌وانیه‌تى هه‌ریه‌ك له مارك ئه‌لبیرگ و جیوفانى ریبیسلى و كیت بیكنسیله .
له‌لایه‌كى تره‌وه " Extremely Loud" له پله‌ى 36ه‌وه بۆ پله‌ى چواره‌م هاته پێشه‌وه ، دواى ئه‌وه‌ى توانى 10،5 ملیۆن دۆلار له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆبكاته‌وه ، ئه‌م فیلمه‌ش له ده‌رهێنانى "ستیڤن دالدرى"ه ، وه ئه‌كته‌ران ساندرا بۆلوك و تۆم هانگس ڕۆلى پاله‌وانیه‌تى تێیدا ده‌بینن .
هه‌روه‌ها فیلمى تازه‌ى " Haywire" له ده‌رهێنانى ستیڤن سودربیرگ و پاله‌وانیه‌تى جینا كاران‌و و ئه‌یوان ماكگریگر ، به پله‌ى پێنجه‌م هات ، ئه‌ویش به‌كۆكردنه‌وه‌ى 9 ملیۆن دۆلار له‌م هه‌فته‌یه‌دا.
