سەباح: دەمەوێ بەبێدەنگی بمرم

سەباح: دەمەوێ بەبێدەنگی بمرم
بەر لە ماوەیەك هەواڵی ئەوە بڵاوكرایەوە گوایە هونەرمەندی ناوداری لوبنانی سەباح كۆچی دوایی كردووە، بەڵام سەباح بە ئاسایی پێشوازیی لەو هەواڵە كرد و مردنی بە شتێكی ئاسایی دانا.
لەم بارەیەوە سەباح گوتی: كاتێك مردم نامەوێ مراسیمێكی گەورەم بۆ ئەنجام بدەن، چونكە من 60 ساڵە هونەرمەندێكی ناسراو و خاوەن ناوبانگم بۆیە دەمەوێ بە هێمنی بمرم
بەڵام سەباح لە دیمانەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەوەشی نەشاردەوە كە چەندە هەواڵەكەی لەلا ئاسایی بوو، ئەوەندەش بە هەواڵەكە پەست و بێزار بوو و گوتی: نازانم بۆ پەلە لە مردنی من دەكەن، من ماوەیەكە لەرووی دەروونییەوە زۆر باشم، بەڵام هەست دەكەم كەسانێك هەن دەیانەوێ ئەو ئارامییە دەروونییەی من بشێوێنن، ئێستاش كە گەیشتوومەتە ئەو تەمەنە خەڵكیانێك رقیان لێمە و ئیرەییم پێ دەبەن، وەك بڵێی رقێكی كۆنیان لە من هەڵگرتووە، بێ ئەوەی بزانم هۆكارەكەی چییە، هەندێك جار تەلەفۆنم بۆ دەكەن و پرسیاری تەندروستیم دەكەن ئەگەر بڵێم نەساغم بۆ بەیانی هەواڵی مردنی من بڵاو دەكرێتەوە نازانم تا كەی ئەم دیاردەیە بەردەوام دەبێت كە بێزاری كردووم.
Top