ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی پشكنینی ئۆتۆمبێله وه‌رزشییه‌كان كرایه‌وه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به ئاماده‌بوونى چه‌ندین به‌رپرسانى كومی و حزبی و جه‌ماوه‌رێكى زۆرى ئاماده‌بوو له پایته‌ختى كوردستان، به‌ئامانجى زیاترخزمه‌ت كردن و پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزاری پێشكه‌وتوو له بوارى پشكنینى ئۆتۆمبێل له كوردستان و به تایبه‌تیش له شارى هه‌ولێر كۆمپانیاى Auto Experiem لقێكى ئه‌و برانده جیهانییه‌ى هێناوه‌ته شارى هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تگوزاری زیاتر پێشكه‌ش به هاولاتیانی كوردستان بكات، وێرای ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ى سه‌خته‌ى رووى له هه‌رێمى كوردستان كردوه و كشانه‌وه‌ى به‌شێكى سه‌رمایه‌دارانى بیانى، به‌ڵام ئه‌م كۆمپانیه پشكنینى ئۆتۆمبێل به كوالێتێكى به‌رز ئه‌نجام ده‌ده‌ن به شاره‌زایی پسپۆرانى بیانى، وه ئه‌و وه‌رزشكارانه‌ى كه ئاره‌زووی لێخورینى ئۆتۆمبێلى وه‌رزشیان هه‌یه ده‌توانن له رێگاى ئه‌م برانده جیهانیه ئۆتۆمبێله‌كانیان بپشكنن بۆ ئه‌وه‌ى رێژه‌ى سه‌لامه‌تیان له پێشبڕكێیه‌كان زیاتر بێت، له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه به‌رپرسانى ئاماده‌بوو هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ كاره‌كانیان خواست هیواى ئه‌وه‌یان خواست هاوڵاتیان خزمه‌ت بكرێن له رێگه‌ى به‌كارهێنانى ئامێری پێشكه‌وتووى سه‌رده‌میانه .
كارزان كانه‌بی
