چێلسى داواى هازاردی له ریال مه‌درید كردوه
یانه‌ى چێلسى ئینگلیزی دواى ئه‌وه‌ى ساڵى 2019 به بڕى 100ملیۆن یۆرۆ ئیدین هازاردی به‌لجیكی به‌فه‌رمى دایه یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانى، له‌به‌رامبه‌ریشدا هازارد له‌م ماوه‌یه‌ى كه ریال مه‌درید بووه زۆرترین پێكانى تووش هاتووه، جگه له‌وه‌ى نه‌یتوانیوه ئه‌وه‌بكات كه ریال مه‌درید لێ داوا ده‌كات له نێو یاریگا و به شێوه‌ى باش ده‌رنه‌كه‌وتووه و نه‌یتوانیوه شوێنى رۆنالدۆ بگرێته‌وه له یانه‌كه كه ئه‌وه هیواى به‌رپرسانى یانه‌ى مێرنگی بوو، پێگه‌ى دیففنسا سنترال ى ئیسپانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا یانه‌ى چێلسى داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى هازاردی كردوه بۆ ریزى یانه‌ى بلوز ، ئه‌و پێگه‌یه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه كه‌وا به‌رپرسانى یانه‌ى چێلسى بڕى 40تاكو 50ملیۆن یۆرۆی بۆ ئه‌و یاریزانه ته‌رخان كردوه له ئێستاشدا چێلسى له سه‌رده‌ستى تۆخیل بهرهوورێكخستنهوهى نوێ تیپه‌كه چووه و ڕه‌نگه له هاوینى داهاتوو پرسى هاتنى ئه‌م یاریزانه بۆ یانه‌كه یه‌كلاى بكرێته‌وه.
كارزان كانه‌بی
