ئه‌مڕۆ ئافره‌تانى دهۆك ده‌بێته میوانى چوارقورنه
ئه‌مڕۆ ئافره‌تانى دهۆك ده‌بێته میوانى چوارقورنه
كارزان كانه‌بی
له میانى یارییه‌كانى گه‌ڕى هه‌شته‌مى خولى نایابى فوتساڵى كچانى یانه‌كانى كوردستان بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینى له چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى كوردستان چوار یارى گرنگ و به‌هێز له نێوان یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌بچێت، له شارۆچكه‌ى چوارقورنه‌ش له هۆڵى داخراوی ئه‌و شاره هه‌ردوو تیپى كچانى ئافره‌تانى دهۆك و چوارقورنه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو تیپ ئاماده‌كارى باشیان كردوه و كچانى چوارقورنه چاویان له تۆماركردنى سه‌ركه‌وتن له‌سه‌ر تیپى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى یانه‌كان و ئافره‌تانى دهۆكیش ده‌یانه‌وێ درێژه به ئه‌نجامه باشه‌كانیان بده‌ن كه له‌م وه‌رزه هیچ یارییه‌كییان نه‌دۆڕاندوه ئامانجیانه درێژه به ئه‌نجامه باشه‌كانیان بده‌ن، له هۆڵى ئافره‌تانى هه‌ولێر له پایته‌ختى كوردستان هه‌ردوو تیپى كچانى چۆمان و ئاكرێ رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاماده‌كارى باشیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئاستێكى به‌رز له یارییه‌كه‌پێشكه‌ش بكه‌ن، هه‌ردوو یانه‌ش ئامانجیان سێ خاڵى یارییه‌كه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له ریزبه‌ندى یانه‌كان بچنه خانه‌كانى پێشه‌وه،له پارێزگاى سلێمانی هه‌ردوو تیپى كچانى ئه‌فرۆدێت و ته‌ناهى به‌یه‌ك ده‌گه‌ن بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردووتیپ ئامانجیان به ده‌ستهێنانى سێ خاڵى یارییه‌كه‌یه،له قه‌زاى ئاكرێش هه‌ردوو تیپى كچانى ئافره‌تانى هه‌ولێر له یارییه‌كى گرنگدا ده‌بنه میوانى كچانى شێخان بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردووتیپ ئاماده‌كارى باشیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سه‌ركه‌وتن و سێ خاڵى یارییه‌كه به‌ده‌ست بهێنن، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له‌كاتژمێر دووى دواى نیوه‌رۆ به‌رێوه‌ده‌چێت یانه‌ى ئافره‌تانى دهۆك به تۆماركردنى حه‌وت سه‌ركه‌وتنى له سه‌ر یه‌ك له پێشه‌نگى یانه‌كان دێت.
