بارسێلۆنا هه‌واڵى گواستنه‌وه‌ى پوگبا ده‌دات
رۆژنامه‌كانى به‌ریتانیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى به رابه‌رایه‌تى كومانى راهێنه‌رى هۆله‌ندی هه‌واڵى گواستنه‌وه‌ى پول پوگباى یاریزانى فه‌ره‌نسى و یانه‌ى مان یونایتدی ئینگلیزی ده‌ده‌ن له گواستنه‌وه‌ى زستانه‌ى داهاتوو، هه‌رچه‌نده ریال مه‌درید و یۆڤێنتۆسیش له هه‌وڵى گواستنه‌وه‌ى ئه‌و یاریزانه‌ن و ئه‌ویش تاكو ئێستا په‌یوه‌سته به‌و گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ مان یونایتد مۆری كردوه، رۆنامه‌ى دیلی میرۆری به‌ریتانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا ئیداره‌ى یانه‌ى بارسا بیر له مۆركردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ پوگبا ده‌ده‌ن دواى كۆتایی هاتنى گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ مان یونایتدبه شێوه‌ى خۆڕایی، به‌هۆى په‌تاى كۆڕۆناش بارێكى نه‌خوازراوی ئابوری رووى له جیهان كرد بارسا نه‌یتوانى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ندین یاریزانى به‌ناوبانگ مۆربكات، هه‌رچه‌نده پوگپاش ئاره‌زووی یارى كردن ده‌كات له ریزى یانه كاتالۆنیه‌كه، ئێستاش ئیداره‌ى بارسا له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى كاره‌كانى ئه‌و یاریزانه مینۆرایۆلا له گفتوگۆیه بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌و یاریزانه فه‌ره‌نسیه.
كارزان كانه‌بی
