حاجى ئه‌حمه‌د عه‌زیزى خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نێك له خزمه‌ت كردن به وه‌رزش
ئه‌حمه‌د عه‌زیز به‌رپرسى فایلی وه‌رزشی له گۆڤاری گوڵان ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه له‌م گۆڤاره خزمه‌تێكى به‌رچاوى به بوارى وه‌رزش كردوه و له سه‌ره‌تاى ده‌رچوونى ئه‌م گۆڤاره وه‌كو ئه‌ندامێكى كاراى گۆڤاره‌كه كاری كردووه، له ماوه‌ى ته‌مه‌نى چ وهكویاریزان و ناوبژیوان چ وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كانى خولى نایابی كوردستان و وه‌رزشكار خزمه‌تى زۆری به چینى وه‌رزشوانانى شاره‌كانى كوردستان كردوه، ئه‌و ماوه‌یه زۆره‌ى كه له نێو وه‌رزشكارانى كوردستان كارى كردوه خۆشه‌ویستیه‌كى یه‌كجار زۆرى هه‌بووه و تێكهلاویهكى زۆرى هه‌بووه له‌گه‌ڵ وه‌رزشكارانى ته‌واوى شاره‌كانى كوردستان و عێراق به داخه‌وه له رێكه‌وتى 7/8/2020 به رووداوى هاتووچۆ له نێوان رێگاى كۆیه و هه‌ولێر خۆى و هاوسه‌ره‌كه‌ى و منداڵه‌كه‌ى گیانی له ده‌ستدا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند وه‌رزشكارێك نزیك له خوالێخۆشبوو له باره‌ى ژیانى قسه‌یان بۆ گۆڤاری گوڵان كردوه.
راپۆرت: كارزان كانه‌بی
سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان له‌م باره‌وه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ساڵانێكى زۆره له‌گه‌ڵ مامۆستا ئه‌حمه‌د عه‌زیزی كۆچككردوو ئاشنایه‌تییم هه‌بووه، یادی به‌خێر یه‌كێك بوو له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ى ئه‌ركه‌كانى خۆى زۆر به جوانى و پاكى راده‌په‌ڕاند، ئه‌و له ئیشكردن زۆر دڵسۆز و جددی بوو، ئێمه له چه‌ندین جێگه به یه‌كه‌وه كارمان كردووه، به تایبه‌ت له‌م ساڵانه‌ى كۆتاییدا وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كانى خولى كوردستان و وه‌ك ئه‌ندامی لیژنه‌ى ناوبژیوانانى كوردستان له یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان، ئێمه زۆر له مامۆستا ئهحمهدعهزیزی كۆچككردوو رازی بووین، ئینشاالله خواى گه‌وره‌ش لێ رازب یووه و جێگاى به‌هه‌شته، به‌داخه‌وه بۆ له ده‌ستدانى ئه‌و پیاوه دڵسۆزه، كه دواى خۆى بۆشاییه‌كى گه‌وره‌ى له نێو توێژی وه‌رزشوانان به گشتى و به‌تایبه‌تى له نێو ماڵى ناوبژیوانانى كوردستان دروستكرد.
مامۆستا سه‌لیم نوری سه‌رپه‌رشتیاری پسپۆڕى وه‌رزشی و ناوبژیوانى پێشوو دۆستى دێرینى خوالێخۆشبوو ئه‌ویش له باره‌ى ناوبراو بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" خوالێخۆشبوو ئه‌حمه‌د عه‌زیز ناوبژیوانى پله یه‌كى عێراق و كوردستان له تۆپى پێى و هاوڕێی دێرینم، جێگه‌ى داخ و نیگه‌رانییه بۆ كۆچى دوایی به كاره‌ساتێكى دڵ ته‌زێن، به‌ڵام هیچ ده‌سه‌ڵات نییه به‌رامبه‌ر كارى خوا، له ساڵى هه‌شتاكان ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵ كۆچككردوو هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و له پێش من كارى ناوبژیوانى ده‌كرد و ئه‌وكات من یاریزان بوو، دواتر بوومه ناوبژیوان زۆر پاڵپشتى ناوبژیوانانى ده‌كرد و له زۆربه‌ى یارییه‌كانى خولى عێراق و كوردستان پێكه‌وه بووین به تایبه‌تى له خولى عێراق و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ مامۆستا محه‌ممه‌دی برای ره‌حمه‌تى، ئه‌حمه‌د عه‌زیز خاوه‌ن خۆڕهوشتێكى به‌رز و رووخۆشبوو و زۆر هاوكارى ناوبژیوانه لاوه‌كانى ده‌كرد، كاتى سه‌رۆكی لیژژنهى ناوبژیوانانى هه‌ولێر بوو جارێكیان له خولى عێراق ناومان ده‌رچوو بۆ به‌رێوه‌بردنى یارییه‌ك له شارى دهۆك له‌گه‌ڵ مامۆستا محه‌ممه‌دی خوالێخۆشبوو و كاك ئه‌حمه‌د، یانه‌یه‌ك به‌ر له ده‌ستپێكردنى یارییه‌كه به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كى شارى به‌غداد بوو، ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌ى شارى دهۆك هاته هوتێل پاره‌یان بۆمان هێنا بوو، به هه‌رسێ ناوبژیوانیان گوت ئه‌و دیارییه بۆ ئێوه، به‌ڵام كاك ئه‌حمه‌د به توندی وه‌ڵامی دانه‌وه گوتى پاره‌كه هه‌ڵگرن و شتى وا قبول ناكه‌ین ئه‌و یه‌كێكه له به سه‌ر هاته‌كانى ژیانى ناوبژیوانم له‌گه‌ڵ كۆچككردوو كه من شاهید حال و ناوبژیوان بووم له‌گه‌ڵیدا، به راستى مرۆڤێكى دڵسۆز وهاوكاربوو، هه‌میشه ههركارێت پێ هه‌بوایه به بێ هیچ شت جێ به‌جێ ده‌كرد، جێگای به‌هه‌شت بێ و خواى گه‌وره سه‌بوری خانه‌واده‌كه‌ى و كه‌س وكاری بدات.
مامۆستا ئه‌رسه‌لان قادر ناوبژیوانى پێشوو و دۆستى نزیكى ناوبراو ئه‌میش بۆ گۆڤاری گوڵان قسه‌ى خۆى هه‌بوو گوتى" خوالێخۆشبوو ئه‌حمه‌د عه‌زیز له بنه‌ماڵه‌یه‌كى وه‌رزشییه و من 35ساڵ پێش ئێستا ده‌یناسم و یاریزانى تیپى میللی 8ى شوبات بوو دواتر رووى كرده بوارى ناوبژیوانى كرد‌و په‌ره‌ى به‌تواناكانى خۆى دا تا بوو به ناوبژیوانی پله یه‌كى عێراق و كوردستان و ئاستێكى زۆر باشى هه‌بوو له ناوبژیوانى چه‌ندین یارى گرنگى به سه‌ركه‌وتوویی به‌رێوه بردووه و دواتر وازی له كارى ناوبژیوانى هێنا له لیژنه‌ى ناوبژیوانانى هه‌ولێر ده‌ستى به كاركردن كرد له‌و لیژنه‌یه و زۆر ناوبژیوانى پێ راگه‌یاندوه و دواتریش بووه سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كانى تۆپى پێى خولى نایابى كوردستان، هه‌روه‌ها رۆلێكى باشى هه‌بووه له‌م بواره من و كۆچككردوو زۆر له یه‌كتره‌وه نزیك بووه گفتوگۆی زۆرمان ده‌كرد له سه‌ر یاسای تۆپى پێى، دواین جار رۆژى هه‌ینى بوو كاتژمێر10ى به‌یانى پێش رووداوه كه روویدا و گیانى پاكى له‌ده‌ستدا من قسه‌م له‌گه‌ڵى كردوه و ناوبراو ئه‌ستێره‌یه‌ك بوو له ئه‌ستێره‌كانى تۆپى پێى كوردستان ئه‌وه قه‌ده‌ری خوایه ته‌نیا ده‌ڵین رووحت شاد و به‌هه‌شت جێگات بێت.
شێخ ئه‌حمه‌د عه‌بدوللا ناوبژیوانى عێراق و كوردستان یه‌كێك له دۆسته دێرینه‌كانى ناوبراو بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" خوالێخۆشبوو یه‌كێك له‌و ناوبژیوانانه‌ى شارى هه‌ولێر كه مێژووییه‌كى دره‌وشاوه و پڕشنگداری تۆماركردووه له ناو شه‌قامی وه‌رزشی چ له كوردستان یان عێراق كه خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كى به‌رز و گران و خۆڕهوشتێكى باش بوو چ له بوارى وه‌رزشى و له ده‌ره‌وه‌ش، سه‌رده‌مى به‌رپرسیاریه‌تى ئه‌و له لیژنه‌ى ناوبژیوانانى هه‌ولێر، به سه‌رده‌مى زێرینی ناوبژیوانانى هه‌ولێر داده‌نرێت، به بۆچوونى زۆربه‌ى ناوبژیوانانى كه له سه‌ر ده‌ستى ئه‌و دا چه‌ندین ناوبژیوانى باش و لێهاتوو په‌یدا بوون و له سه‌ر ده‌ستى ئه‌و هه‌ڵى زۆری بۆ ڕه‌خساندون بۆ ئه‌وه‌ى ئاستیان به‌ره‌ووپێش بڕوات، گرنگی زۆرى به ناوبژیوانانى خاوه‌ن بڕوانامه و ئه‌كادیمیه‌كان ده‌دا، یادگاری زۆرمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ناوبراو رۆژێك دواى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ى كوپهڕی تیۆری له شارى به‌غداد كاك ئه‌حمه‌د پێمی گوت ئه‌وه چ واستهیهكت كردوه ئه‌و ئه‌ركه‌ت بۆ ده‌رچووه له خولى عێراقی منیش گوتم خوا شاهێده هیچ واستهیهكم نه‌كردوه به‌خۆت ده‌زانى پاشن بووه پێكه‌نین و گوتى ئه‌ركی ناوبژیوانى دوور ئه‌هلی و یانه‌ى سه‌وره‌ى كهركووت پێ راسپێردراوه باشترین ئاستیشم پێشكه‌ش كرد له جیاتى له خولى نایابم دابنێن له خولى پله دوویان دانام، ساڵى 2004 له تاقیكردنه‌وه‌ى كوپهرمان هه‌بوو له به‌غدا ده‌گه‌ڕاینه‌وه له عوزێم له نزیك چیای حه‌مرین مه‌فره‌زه‌یه‌كى رێگر كه خه‌ڵكیان رووت ده‌كرده‌وه بازگه‌ى پشكینینان دانا بوو سێ كاتژمێر له چێشتهخانهى سلێمانى ماینه‌وه دواتر گه‌ڕاینه‌وه بۆ به‌غدا ئه‌و شه‌وه له یانه‌ى جه‌یش ماینه‌وه كه خوالێخۆشبوو مه‌حمود نوره‌دینیش له‌وێ بوو.
پووختهیهك له ژیانى ئه‌حمه‌د عه‌زیزی خوالێخۆشبوو
ئه‌حمه‌د عه‌زیز عه‌زیز له ساڵى 1957 له گه‌ره‌كى ته‌یراوه‌ى شارى هه‌ولێر له دایك بووه له منداڵیه‌وه ماڵیان گواستراوه‌ته‌وه بۆ گه‌ره‌كى سه‌یداوه له‌و گه‌ره‌كه زۆربه‌ى قۆناغه‌كانى ژیانى به سه‌ر بردوه، هه‌ر له مندالێهوه خولیا و شه‌یداى زۆرى هه‌بووه بۆ وه‌رزش و حه‌زی له ناوبژیوانى بووه، بۆیه هه‌ر زووه وه هه‌وڵى داوه پله‌ى باڵا له‌و بواره‌وه به‌ده‌ست بێنێت تا بووه ناوبژیوانى پله یه‌ك له عێراق و ئه‌گه‌ر كوردیش نه‌بوایه هه‌ر زوو ده‌بووه ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى، له به‌ر بارى دارایى خانه‌واده‌كه‌ى و فشاری سیاسی، چونكه باوكی پێشمه‌رگه‌ى شۆرشی ئه‌یلول بووه زۆر جار له خوێندن دواده‌كه‌وت، به‌ڵاك له كۆتاییدا به‌هیمه‌تى خۆى توانى پۆڵى 12ى ئاماده‌یی ته‌واو بكات، له په‌ناى كارى ناوبژیوانى چالاكى دیكه‌ى وه‌رزشى ده‌كرد وه‌ك سه‌رپه‌رشتیار له یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان و بۆ ماوه‌یه‌كیش سه‌رۆكى لێژنه‌ى ناوبژیوانان بووه، ئه‌ستێره‌یه‌كى دیارى جیهانى وه‌رزش بووه له هه‌ولێرو كوردستان و عێراق، ساڵى 1998ژیانى هاوسه‌رگیری پێكهێناوه و 5منداڵى هه‌بووه، كه بچووكه‌كه‌یان كاكه دیار له رووداوى كۆچى خۆى له‌گه‌ڵى بووه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى، بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر فه‌رمانبه‌ر بوو له وه‌زاره‌تى رۆشنبیری له كتێبخانهى گشتى و دواتر گواستراوه بۆ وه‌زاره‌تى ئاوقاف له سه‌ر داواى خۆى وه‌ك پشكێنه‌ر له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوقافی هه‌ولێر ده‌ستبه‌ركار بوو، ئه‌حمه‌د عه‌زیز له خانه‌واده‌یه‌كى وه‌رزش دۆستى دیارى شارى هه‌ولێره و برا گه‌وره‌ى مامۆستا محه‌مه‌د عه‌زیزی ره‌حمه‌تى یاریزان و ناوبژیوانى دیارى هه‌ولێر و كوردستان بووه، حاجی مه‌حمودیش یاریزانى پێشوو و ناوبژیوانى دیارى هه‌ولێرو كوردستان بووه ئێستا سه‌رۆكى یه‌كێتى پاكسیلسواری عێراق و ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئۆلۆمپی عێراق و ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى هه‌ولێره، ناوبراو له رۆژى 7/8/2020 به رووداوى هاتووچۆ له رێگای هه‌ولێر و كۆیه گیانى سپارد.
