زێنه‌دین زێدان راهێنه‌رى یانه‌ى ریال مه‌درید

زێنه‌دین زێدان راهێنه‌رى یانه‌ى ریال مه‌درید
زێنه‌دین زێدان راهێنه‌رى یانه‌ى ریال مه‌درید
زەینەدین زیدان ناسراو بە "زیزۆ" (٢٣ی حوزەیرانی ١٩٧٢) یاریزانی پێشووی تۆپی پێ. لەئێستادا وەک ڕاھێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید کاردەکات. بەیەکێک لەباشترین یاریزانەکانی مێژوو دادەنرێت. زێدان یاری درووستکەرێکی ناوەڕاستبوو بەھۆی تەکنیک و باشی کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ دەناسرایەوە. زێدان یاری بۆ یانەکانی کان و بۆردۆی فەڕەنسی، یۆڤانتۆسی ئیتالی وە ڕیاڵمەدریدی ئیسپانی کردوە.لەسەر ئاستی یانەکان، زێدان براوەی دوو خوولی ئیتالییە لەگەڵ یۆڤانتۆس، ئەمەش بەرلەوەی لە ساڵی ٢٠٠١ بەبڕی ٧٧٫٥ میلیۆن یۆڕۆی پەیوەندی بکات بەیانەی ڕیاڵمەدرید کە ڕیکۆردی جیھانی بوو بۆ کڕینی یاریزانێک. لە ئیسپانیا، زێدان خوولی ئیسپانی وە جارێکیش خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای بردەوە لە ساڵی ٢٠٠٢ کە لەیاری کۆتایی گۆڵێکی بەقاچی چەپی تۆمارکرد و بەیەکێک لەجوانترین گۆڵەکان دادەنرێت لەم پاڵەوانیەتییە.جگەلەوانەش بووەتە براوەی ئینتەرناسیۆنال کەپ و جامی سووپەری ئەورووپی.

زێدان ١٠٨ یاری بۆ ھەڵبژاردەی فەڕەنسا کردووە. لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی بووەتە براوەی جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨، لەیاری کۆتایی مۆندیالی ٩٨ توانی دوو گۆڵ تۆماربکات و ناو لەباشترین پێکھاتەی مۆندیالەکەش ھات. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٠، بووەتە پاڵەوانەی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا، نازناوی باشترین یاریزانی پاڵەوانییەتیەکەشی وەرگرت. بەبردنەوەی جامی جیھانی ١٩٩٨، زێدان بووە پاڵەوانی وڵاتەکەی و خەڵاتی لێجنی شەڕەفی وەرگرت لەلایەن حکوومەتەوە. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٦، خەڵاتی باشترین یاریزانی جامی جیھانی بردەوە وێڕای ئەوەی لەیاری کۆتایی بەکارتی سوور کرایە دەرەوە و یاری کۆتایشییان دۆڕاند. دوای مۆندیالی ٢٠٠٦، زێدان وازی لەیاریکردن ھێنا بۆ یانە و ھەڵبژاردەکەی.

زێدان چەندین دەستکەوتی دیکەی تاکەکەسی بەدەستھێناوە، لەوانە ناوی لەلیستی باشترین یاریزانەکانی ١٩٩٨، ٢٠٠٠ و ٢٠٠٣ی فیفادا ھاتووە. لە ساڵی ٢٠٠٣، خەڵاتی باڵۆندۆری بردەوە. لە ساڵی ١٩٩٦، باشترین یاریزانی خوولی فەڕەنسی دیاریکرا. لە ساڵی ٢٠٠١، باشترین یاریزانی خوولی ئیتالی. لە ساڵی ٢٠٠٢، باشترین یاریزانی بیانی لە خوولی ئیسپانیا دیاریکرا. ساڵی ٢٠٠٤، زێدان ناوی لەلیستی فیفا ١٠٠ ھات کەلیستێک بوو لەلایەن یاریزان پێلێ دیاریکرا بۆ ١٠٠ باشترین یاریزانی تۆپی پێ کە لەژیاندان. زێدان لەو تەنیا ٨ یاریزانەیە کە توانیویەتی ببێتە براوەی جامی جیھانی، خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا وە ببێتە براوەی باڵۆندۆر. زێدان باڵیۆزی قەتەڕ بوو بۆ پێشبڕکێکردن بۆ میوانداریکردنی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢. سەرەنجام قەتەڕ سەرکەوتووبوو لەو پێشبڕکێیە و بووە یەکەمین وڵاتی عەرەبی کە میوانداری مۆندیال بکات.
لەدوای وازھێنان لەیاریکردن، زێدان بوون بەڕاھێنەری تۆپی پێی ھەڵبژارد. لەسەرەتادا بووە ڕاھێنەری یانەی لاوانی ڕیاڵمەدرید. بۆماوەی دووساڵ لەو ئەرکەی مایەوە تاکوو لە کانوونی دووەمی ٢٠١٦ بەفەرمی بووە ڕاھێنەری یانەی ڕیالمەدرید. لەماوەی دوو وەرز و نیویدا لەگەڵ ڕیالەمدرید، زێدان بووە براوەی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بۆ سێجار لەسەریەک، جارێکیش خوولی ئیسپانیا وە جامی سووپەری ئیسپانی. دووجاریش جامی جیھانیی یانەکان، سووپەری ئەورووپی. لە ساڵی ٢٠١٧، لەلایەن فیفاوە، بەباشترین ڕاھێنەری ساڵ دەستنیشانکرا. لە ئایاری ٢٠١٨، دەستی لەڕاھێنەرایەتی ڕیاڵمەدرید کێشایەوە. دواتر بەھۆی ئەنجامە خراپەکانی ڕیاڵمەدرید، لە ئازاری ٢٠١٩ گەڕایەوە بۆ پلەی ڕاھێنەری یانەکە.
ده‌ستكه‌وته‌كانى له‌ ژیانى وه‌رزشی
بۆردۆی فەڕەنسا
پاڵەوانی جامی UEFA Intertoto لە ساڵی ١٩٥٥
پلەی دووەم لە خولی ئەورووپا لەوەرزی ١٩٩٥–١٩٩٦
یوڤێنتوسی ئیتالیا
دووجار خولی تۆپی پێی ئیتالیا ١٩٩٥–١٩٩٦، ١٩٩٧–١٩٩٨
جامی سووپەری ئیتالیا ١٩٩٧
جامی سووپەری ئەورووپای ١٩٩٦
جامی ئینتەرناشیۆنالی ١٩٩٦
جامی UEFA Intertoto لە ساڵی ١٩٩٩
ڕیالمەدریدی ئیسپانیا
خولی ئیسپانیا ٢٠٠٢–٢٠٠٣
جامی سووپەری ئیسپانیا ٢٠٠١, ٢٠٠٣
خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ی ٢٠٠١–٢٠٠٢
جامی سووپەری ئەورووپای ٢٠٠٢
جامی ئینتەرناشیۆنالی ٢٠٠٢
ھەڵبژاردەی نیشتیمانی فەڕەنسا
پلەی یەکەمی جامی جیھانیی فیفا لە ساڵی ١٩٩٨
پلەی دووەمی جامی جیھانیی فیفا لە ساڵی ٢٠٠٦
وەک ڕاھێنەر
خولی ئیسپانی ساڵی ٢٠١٧ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید:
خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠١٥-٢٠١٦-٢٠١٧، ٢٠١٨
جامی سووپەری ئەورووپای ٢٠١٦، ٢٠١٧
جامی جیھانی یانەکان ٢٠١٦، ٢٠١٧
جامی سووپەری ئیسپانی، ٢٠١٧
خولی ئیسپانی، ٢٠١٦–٢٠١٧
Top