خانمه پیره‌كه چاوى له ئیكاردیه
یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتالی ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌ى هاوینه‌ى ئه‌مساڵ هێلی هێرشبه‌رى به هێز بكات و له پاڵ رۆنالدۆى ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه ماورۆ ئیكاردی هێرشبه‌رى ئه‌رجه‌نتینى و یانه‌ى پاریس سان جێرمانى فه‌ره‌نسى بگوازێته‌وه ریزى یانه‌كه‌ى، كارگێڕى یانه‌ى خانمه پیره‌كه سورن له سه‌ر گواستنه‌وه‌ى ئه‌م هێرشبه‌ره، رۆژنامه‌ى لیكیبی فه‌ره‌نسى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه كه‌وا پاریس سان جێرمانیش له به‌رامبه‌ر ئه‌م گواستنه‌وه‌یه ئاماده‌یه بڕى 30ملیۆن یۆرۆ بداته یاریزانى یانه‌ى میلانى ئیتالی ئیسماعیل بن ناسر بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه بگوازێته‌وه ریزى یانه‌كه، له‌گه‌ڵ له‌وه سوریشه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له ئه‌ستێره‌كانى فه‌ره‌نسى پوگبا و كانتى بۆ به‌هێزكردنى هێلى ناوه‌ڕاستى یانه‌كه‌ى، یانه‌ى خانمه پیره‌كه‌ش ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ى ئه‌م هێرشبه‌ره ئاماده‌یه ده‌ستبه‌ردارى هه‌ریه‌ك له یاریزانان دۆگلاس كۆستا و ئه‌لیكس ساندرۆ و تشیلیۆ بۆ یانه فه‌ره‌نسیه‌كه بێت.
كارزان كانه‌بی
