سۆران هه‌موو هه‌ولێك ده‌دات بۆ مانه‌وه له خولى نایاب
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى سۆران دواى ئه‌نجامدانى پازده یارى له خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ته‌نیا خاوه‌نى 16خاڵه و له پله‌ى نۆیه‌مى خوله‌كه دێت، ئێستاش یانهكهئهنجامهكانى وه‌كو قۆناغی یه‌كه‌م نییه و ئاستى تیپه‌كه دابه‌زیوه، یانه‌كه‌ش هه‌موو هه‌ولێكى خۆى ده‌دات بۆ مانه‌وه‌ى یانه‌كه له خوله گه‌وره‌كه‌ى كوردستان، له‌م باره‌شه‌وه فه‌رمان ئیسماعیل به‌رپرسى دارایی و راگه‌یاندنى یانه‌ى سۆران بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئێمه ئێستا به‌رده‌وامین له ئه‌نجامدانى یارییه‌كانمان له خولى نایابى كوردستان، هه‌موو هه‌ولێكى خۆمان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى یانه‌كه له خولى نایاب بمێنێته‌وه به‌رده‌وامیش هێله‌كانى تیپه‌كه‌مان رێكده‌خه‌ینه‌وه و ئه‌گه‌ر پێویست بكات یاریزانى زیاتریش ده‌هێنین بۆ به‌هێزكردنى ریزى پێكهاته‌ى یانه‌كه‌مان، له باره‌ى گرفته‌كانیش گوتیشى" كێشه داراییه‌كانى یانه‌ى سۆران به‌رده‌وامه، زیاتر له 60تا70 ملیۆن دینارمان قه‌رز كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بكات زیاتریش قه‌رز ده‌كه‌ین بۆ ته‌واو كردنى خوله‌كه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین تیپه‌كه بگه‌ینینه قۆناغێكى باشتر، چونكه دابه‌زینى یانه‌ى سۆران زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه ئێمه بمانه‌وێ پاره‌ى زیاترى بۆ قه‌رز ده‌كه‌ین، له‌باره‌ى راهێنه‌رى یانه‌كه‌ش گوتیشى" تاكو ئێستا بیرم له‌وه نه‌كردۆته‌وه كه راهێنه‌رى یانه‌كه بگۆرین و به‌رده‌وامین له‌گه‌ڵی، له سه‌ره‌تاى ده‌ست پێكى خوله‌كه تاكو ئێستا تاكه ئامانجى كارگێڕى یانه‌ى سۆران مانه‌وه‌ى یانه‌كه‌مانه له خولى نایابى كوردستان بۆ ئه‌م پێناوه ده‌جه‌نگین بۆ ئه‌وه‌ى یانه‌كه له‌م خوله بمێنێته‌وه و به‌رده‌وامبین، به‌ڵام گرفتى دارایى ئه‌ركى ئێمه‌ى قورس كرد له ماوه‌ى گواستنه‌وه‌ى یاریزانان كه نه‌مانتوانى وه‌كو پێویست یاریزان بگوازینه‌وه ریزى یانه‌كه‌مان، ئێستاش دوو یاریزانمان هێناوه به‌ڵام ئێمه وه‌كو پێویست نییه هه‌وڵى ته‌واوى خۆمان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هێله‌كانى یارى كردنمان رێكبخه‌ینه‌وه ببینه‌وه تیپه به‌هێزه‌كه‌ى خوله‌كه.
كارزان كانه‌بی
