کانی شەوقی بووە باشترین یاریزانی تێنسی سەرمێزی عێراق
دوای ئەوەی لە شاری سلێمانی پاڵەوانیەتی تۆپی سەرمێزی یانەکانی باکوری عێراقی بەرێوەچوو، تیپی کچانی پێشمەرگەی سلێمانیش پاڵەوانی کۆمەڵەی باکور بوون توانیان لەسەرجەم یارییەکان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و پلەی یەکەمی ریزبەندی یانەکان بەدەست بھێنین، یەکێ: لە کچە یاریزانە بەتواناکانی یانەکەش کانی شەوقی یاریزانی یانەکە بوو کە بە باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتیەکە ھەڵبژێردرا لەلایەن یەکێتی ناوەندی تۆپی سەرمێزی عێراقی لە بارەی بەدەستھێنانی نازناوی باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتیەکەش کانی شەوقی یاریزانی ھەڵبژاردەی عێراق و یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ھەڵبژاردنی باشترین یاریزان لە خولەکە ئەوەیە کە دەبێ یاریزانەکە زۆرترین یاری کردبێت و زۆرترین سەرکەوتنی بەدەست ھێنابێ منیش تەواوی ئەو سیفەتانەم تێدا بوو بۆیە ھەڵیانبژاردم، ھەموو ھەوڵ و ماندوو بوونمان بۆ ئەوە بوو کە بتوانین ئەنجامێکی شایستە بەدەست بھێنین خۆشبەختانەش ئەو ھیوایەمان ھاتە دی ، ئەویش بە ماندووبوونی راھێنەری بەتوانای یانەکەمان کاپتن بەلێن بووە ، دەمەوێت لە پاڵەوانیەتی عەرەبیش ھەمان ئەنجام بەدەست بھێنم لە داھاتوودا ناوەستم تاکو ئەنجامی باشتر بەدەست دەھێنم بە ھاوکاری راھێنەرەکەم ، وەکو کوردێکیش شانازی دەکەم بۆ ئەوەی بتوانم باشترین ئەنجام بەدەست بھێنم و لە داھاتووشدا درێژە پێدەری ئەنجامە باشەکانم دەبم، لەگەڵ ھەڵبژاردەی عێراقیش بەردەوامم و ھیچ گرفتێکم نییە دەمەوێت بە ھەمان ئاست بەردەوام بم بۆ پاڵەوانیەتیەکانی داھاتووی عێراقی و کوردستان و دەرەوەی عێراقیش.
کارزان کانەبی
