گۆڵپارێزێكى كورده گرێبه‌ستى چه‌ند یانه‌یه‌كى ده‌ره‌وه‌ى عێراقی ره‌تكرده‌وه
یانه‌كانى باشور و ناوه‌ڕاستى عێراق هه‌موو سالێك به‌ر له‌ده‌ستپێكردنى وه‌رزى نوێ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی چاویان له تواناكانى یاریزانانى كورده و یاسین كه‌ریم گۆڵپارێزى كوردى پێشووى یانه‌ى نه‌ورۆزى شارى سلێمانى بۆ ئه‌مساڵیش هه‌ر له ریزى یانه‌ى مینا مایه‌وه به‌هۆى پێنه‌دانى مۆڵه‌تى گواستنه‌وه له‌لایه‌ن یانه‌كه‌ى باشوورى عێراق، له‌م باره‌شه‌وه یاسین كه‌ریم بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" ئه‌مساڵیش له ریزى یانه‌ى میناى شارى به‌سرا ماومه‌ته‌وه به‌هۆى پێنه‌دانى مۆڵه‌تى گواستنه‌وه له‌لایه‌ن یانه‌ى مینا، گوتیشى من ئه‌مساڵ گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى نه‌جه‌ف و ته‌له‌به و زه‌ورا كرد بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزه یارییان بۆ بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو گۆڵپارێزێكى كورد بتوانم یارى بۆ یانه‌یه‌كى تر بكه‌م، به‌ڵام یانه‌ى مینا هه‌موو هه‌واڵه‌كانى منى ره‌تكرده‌وه داواى به‌رده‌وامى بوونیان لێ كردوومه، له‌باره‌ى گرێبه‌ستى ده‌ره‌وه‌ى عێراقیش گوتى" گرێبه‌ستم بۆ هاتبوو له‌لایه‌ن یانه‌یه‌كى وو‌ڵاتى ئێران و یانه‌یه‌كى پله‌یه‌كى سعودی و یانه‌ى دڵكوردیش بۆم هاتبوو ، به‌ڵام ئه‌وانیشم ره‌تكرده‌وه حه‌زم له یارى كردن بوو له خولى نایابى عێراقی، ئێستاش به هه‌ر جۆرێك بێت به‌رده‌وامم له‌گه‌ڵ یانه‌ى مینا ده‌مه‌وێ له‌م وه‌رزه‌ش ئاستێكى به‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى باشورى عێراقی پێشكه‌ش بكه‌م و ئاستى خۆم زیاتر به‌رز بكه‌مه‌وه،گوتیشى "یارى كردنیش له ریزى یانه گه‌وره‌كانى خولى عێراق تام و چێژێكى زۆرى هه‌یه كه وه‌كو كوردێك بتوانێ له پاڵ كۆمه‌لێك ئه‌ستێره‌ى یانه‌كانى تر بتوانی ئاستى خۆت رابگری و كێبركێ له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانى تر بكه‌ى، هاتوومه خزمه‌تى ئه‌و یانه‌یه ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم ئه‌نجامى گه‌وره له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌ده‌ست بهێنم ، هانده‌رانى ئه‌و شاره‌ش زۆر رێزمان لێده‌گرن ئه‌وه‌ى له‌تواناشم بێ وه‌كو گۆڵپارێزكى كورد خزمه‌تى ئه‌و یانه‌یه ده‌كه‌م، یانه‌ى میناش یانه‌یه‌كى به‌هێزى خولى عێراقییه و خاوه‌نى چه‌ندین یاریزانى به‌توانایه له سه‌ر ئاستى عێراق ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێ كێبڕكێ بكه‌ن له‌م وه‌رزه بۆیه ئه‌وه‌ى لهتونام بێت ته‌خسیری ناكه‌م.
كارزان كانه‌بی
