ئه‌مڕۆ هه‌ولێر رووبه‌رووى نه‌فت ده‌بێته‌وه
ئه‌مڕۆ هه‌ولێر رووبه‌رووى نه‌فت ده‌بێته‌وه
كارزان كانه‌بی
له‌میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى ده‌ستپێكى یارییه‌كانى وه‌رزى نوێ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینى له شارى به‌غداد له یه‌كه‌م رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى له خولى نایابى عێراقی یانه‌ى هه‌ولێر له شارى به‌غداد له یارییه‌كى به‌هێزدا ببێته میوانى یانه‌ى نه‌فت، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتى راهێنه‌رى یانه‌كه عیماد عۆده دواین ئاماده‌كارییه‌كانیان ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌م ئه‌ركه قورسه‌دا له‌به‌رامبه‌ر كوڕانى نه‌فتى شارى به‌غداد ئه‌نجامێكى دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ستبهێنن، یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێۆ له‌وپه‌رى ئاماده‌باشیدان بۆ ئه‌وه‌ى ناوى یانه‌ى هه‌ولێر به‌به‌رزى رابگڕن و بتوانن له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێك له یانه به‌هێزه‌كانى عێراق ئاست و ئه‌نجامیان هه‌بێ، یانه‌ى نه‌فتیش ده‌یه‌وێ له‌یه‌كه‌م رووبه‌رووبوونه‌وه ئه‌نجامێكى به‌رچاو تۆماربكات، یارییه‌كه‌ش له‌سه‌ر یاریگاى نه‌فت له‌كاتژمێر45-3دواى نیوه‌ڕۆ به‌رێوه ده‌چێت.
