لۆپتیگی گۆڵچی سەرەکی ریاڵ مەدریدی دیاری كرد

لۆپتیگی گۆڵچی سەرەکی ریاڵ مەدریدی دیاری كرد
لۆپتیگی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بریاریدا بە دانانی کۆرتوا وەک گۆڵچی سەرەکی لەخولی ئیسپانیا.

رۆژنامەکانی مارکا و ئاس دوپاتیانکردۆتەوە کە لۆپتیگی راهێنەری نوێی ریاڵ مەدرید لەدانانی گۆڵچی سەرەکی لەخولی ئیسپانیا یەکلایی بۆتەوە.

هەردوو رۆژنامەکە کۆکن لەسەر ئەوەى تیبۆ کۆرتوا لە خولی ئیسپانیا وەک گۆڵچی سەرەکی بەشداری پێدەکرێت و کایلۆر ناڤاسیش لە چامپیۆنز لیگ و جامی شای ئیسپانیا بەشێوەیەکی سەرەکی یاریی دەکات.

رۆژنامەکان ئاماژەیان بەوەشداوە کە لۆپتیگی راهێنەری ریاڵ مەدرید بریاریداوە ماریانۆ دیاز وەک یاریزانێکی سەرەکی بەشداری پێبکات نەک بیکاتە یەدەگی بنزیمە.

مارکا و ئاس باس لەوە دەکەن دیاز لەگەڵ لیۆن ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوەو لە روی هێرشبەریەوە هاوکارییەکی باشی یانە فەرەنسییەکەى کردبو هەر بۆیە لۆپتیگیش دەیەوێت شانبەشانی بنزیمە و بەیل یاری پێبکات.
Top