لویس ئینریكی: لۆكا مۆدریچ بە باشترین یاریزان نازانم
لویس ئینریكی لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی یارییەكەی ئیسپانیا و كرواتیا گووتی: یاریكردن بەرامبەر بە هەڵبژاردەی كرواتیا و باسی پێكهاتەیان بكەین ئەوا راستەوخۆ دەبێت ناوی راكیتیچ و مۆدریچ بهێنین وە هەروەها ئەگەر پرسیاری باشترین یاریزانی جیهانم لێدەكەن من دەڵێم تەنها لیۆنێل مێسی شایستەی ئەم نازناوەیە.
هەروەها ئینریكی لە درێژەی قسەكانی دا ستایشی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیای كرد و هیوای خواست كە یاریەكی خۆش بەرامبەر بە كرواتیا ئەنجامیدەن.
وابریارە ئەمشەو كاتژمێر 9:45 خولەك هەڵژباردەی ئیسپانیا و هەڵبژاردەی كرواتیا لە خولی نەتەوەكانی ئەوروپا یاری لوتكە ئەنجام بدەن.
